جۆینی تیلیگرام بن

بۆچی نەخۆشی سورێژە لە زیادبوندایە لە سەرتاسەری جیهاندا؟

بۆچی نەخۆشی سورێژە لە زیادبوندایە لە سەرتاسەری جیهاندا؟

لەکاتی پەتای جیهانی کۆڤید ڕێژەی کوتان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبوەتەوە، بەشێکی زۆری مناڵان چەند ژەمێکی کوتانەکانیان لەکیس چوە، کە ئەمە بوەتە هۆی سەرهەڵدانەوە و زیادبونی نەخۆشی سورێژە لە سەرتاسەری جیهاندا.

سورێژە نەخۆشیەکی ڤایرۆسیە کە بە گشتی توشی هەمو تەمەنێک دەبێ وە بەتایبەت لە مناڵاندا زۆرە.

ڤایرۆسەکە بەهۆی بەرکەوتن بە لیکی کەسی توشبو لە ڕێگەی کۆکە و پژمەوە دەگوازرێتەوە. 7-21 ڕۆژ دوای بەرکەوتن بە ڤایرۆسەکە نیشانەکانی نەخۆشیەکە دەستپێدەکات.

دکتۆر گه‌شبین كاوه، پزیشكی پسپۆڕی منداڵان و گه‌شه‌ نیشانەکانی سورێژەی بڵاوكردوەتەوە كە بریتییە لە:

– بەرزبونەوەی پلەی گەرمی جەستە (تا)، سوربەنەوەی چاو و لوت تەڕی.
– کۆکەی وشک.
– بێهێزی و ماندویەتی و هەندێ جاریش سکچون و ڕشانەوە.
– لیری سور لەسەر مل و دەموچاو دروست دەبێ و پاشان بڵاودەبێتەوە بۆ سک و پشت، لەماوەه 2-3 ڕۆژدا هەمو جەستە دەگرێتەوە.

نیشانەکان لە ماوەی 5-7 ڕۆژدا نامێنێ و مناڵەکە هەست بە باشی دەکات.

ماکەکانی دوای سورێژە بریتییە لە:

– هەوکردنی چاو، هەوکردن و ئازاری گوێ.
– هەوکردنی مێشک و گەشکە.
– هەوکردنی سییەکان.
باشترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن وەرگرتنی هەمو کوتانەکانە لەکاتی خۆیدا کە لە تەمەنی 12-15 مانگی و 4-6 ساڵیدا دەکرێت، کوتان بە ڕێژەی %97 بەرگری بۆ مناڵەکە دروست دەکات و دەیپارێزێ لە توشبون.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو