جۆینی تیلیگرام بن

مەشروب و سێکس لە چوارچێوەی یاسایی وڵاتانی ئەوروپا چۆنە؟

مەشروب و سێکس لە چوارچێوەی یاسایی وڵاتانی ئەوروپا چۆنە؟

هانا چۆمانی

بەگوێرەی هەواڵێکی ھەندێک لە میدیاکانی عێراق و کوردستان گوایە لە پارێزگایەکی عێراق ئایدز بە شێوەیەکی فراوان بڵاوبووەتەوە.

هەر وڵاتێک ئەگەر بیەوێت کۆمەڵگایەکی تەندروست و ئارامی هەبێت، نابێت حکومەتەکەی قەدەغەی هەموو شتێک بکات کە پەیوەستە بە حەز و خولیای تاک، چونکە بەنهێنی دەبێتە دیاریدە و کۆمەڵگا وێران دەکات، قەتیش کۆنترۆڵناکرێت.

هەموو ئەو شتانەی خواستی تاکن بەتایبەت سێکس و مەشروب و بابەتی دیکە، دەبێت بە یاسا رێکبخرێن و حکومەت خۆی سەرپەرشتی بکات، رێگری بکات لە تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، قاچاغ و بازرگانیکردنی نایاسایی.

مەشروب کەمتر بەڵام سێکس لە وەتەی مرۆڤ هەیە بوونیان هەیە، هەر بەردەوامیش دەبێت،مرۆڤ ناتوانێت دەستبەرداری سێکس بێت و مەشروبیش شتێکی تایبەتە پەیوەندی بە باوەڕی تاکەکانەوە هەیە لە دیدی ئاین، تەندروستی و کولتور . بۆیە پەرلەمانی عێراق و دادگاکانی، دەبوو لەبڕی قەدەغەکردنی رەها و سزادانان، پێویست بوو یاساکە بەجۆرێک بوایە، لەژێر چاودێری حکومەت بە کۆمەڵێك یاسا و رێنمایی.

لە وڵاتانی ئەوروپا ئەمانە قەدەغە نین، بەڵام نابێت خوار هەژدەساڵ جگەرە و مەشروبی پێبفرۆشرێت قەدەغەیە. لە وڵاتانی ئەوروپا ئەوەندە جوان بە رێنمایی و یاسا رێکخراون، نازانیت لەم وڵاتانە نە قەدەغەیە نە یاساییە، چونکە حکومەت چاودێری دەکات. بۆ نمونە لەهۆڵەندا ناتوانی لە شوێنی گشتی ، لەناو خەڵک و سەرشەقام و پاڕکەکان مەشروب بخۆیتەوە، سزای توندی لەسەرە، بۆ سێکسیش بە یاسا رێکخراوە، کەس بۆی نیە لەشفرۆشی بکات لەناو ماڵ و شوێنی گشتی و گەرەک وکۆڵانەکان.

لە وڵاتی سویسڕا، لە سەعات هەشتی شەو تا هەشتی بەیانی فرۆشتنی مەشڕوب قەدەغەیە لە بازاڕی گشتی، تەنها لە باڕ و ریستۆرانتەکان هەیە واتا کەس ناتوانێت 24 سەعات مەشروب بفرۆشێت. تەنانەت بیرە کە بەربڵاوترین جۆری خواردنەوەیە بەیاسا رێکخراوە بۆ هەموو تاکێک لە کۆمەڵگا.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو