دکتۆر سەعدون عومەر فەقــێ، دەڵێت، قۆڵۆن نەخۆشییەکی باوە و لە ١٠% بۆ ٢٠% ى هاوڵاتیان ئەم نەخۆشییەی هــەیە، بەڵام ڕێژەکە زیاتــر لە ئافــرەتاندا بوونى هەیە و نیشانەکانیشى لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى دیکە جیاوازە، دەشڵێت، کەسى توشبوو هەست بە ئازارى سک وەک پێچ، کرژبوون، ئاوسانی سک، غازات دەکات.
دکتۆر سەعدون عومەر فەقــێ، پسپۆڕى نەشتەرگەرى گشتى و نەخۆشیەکانى گەدە و قۆڵۆن، لەبارەى نەخۆشى قۆڵۆن و نیشانەکەسى توشبوو لە نوسێنێکدا بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو.
قۆڵۆن نەخۆشییەکی باوە و لە ١٠% بۆ ٢٠% ى هاوڵاتیان ئەم نەخۆشییەی هــەیە، بەڵام ڕێژەکە زیاتــر لە ئافــرەتاندا بوونى هەیە و زۆرینەى کات ئەم نەخۆشیە لەکاتى گەنجیدا توشى مرۆڤ دەبێت و نیشانەکانیشى لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى دیکە جیاوازە.
نەخۆش هەست بە ئازاری ناوسک ئەکات زیاتر وەک پێچ، کرژبوون، ئاوسانی سک، غازات، گۆڕانکاری لە جوڵەی ریخۆڵەکان، قەبزی، یان سکچون، هەندێک جار لەگەڵ پیسیدا (لیمان) بە دی ئەکرێ.
نیشانەکان هەندێک جار لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، زۆربەی جار ئازارەکە هەموو ناوسک و زیاتریش بەشی خوارەوەی سک بەرەو لای چەپ دەگرێتەوە.
زۆر جار جۆری خواردن کاریگەری ئەکاتە سەر زیادبونی ئازار، کە دەبێتە هۆى دروستبوونى دڵەکزە، هێڵنج، توندبونی گەدە و ڕشانەوە ئەمانەش بەشێکن لە نیشانەکانى کەسانى توشبوو بە نەخۆشیەکە.
تائێستا دەستنیشانی تەواوی دروستبوونی نەخۆشی قۆڵۆن نەکراوە، بەڵام ئەمانەى خوارەوە هەندێک پاڵنەرو هۆکارن بۆ توشبوونى هاوڵاتیان بە نەخۆشى قۆڵۆن.
یەکەم- نانخـــواردنـــی بەپەلــە.
دووەم- خواردنەوە گازییەکان.
سێیەم- خواردنەوەی کافایین.
چوارەم- خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.
پێنجەم- جگەرەکێشان.
شەشەم- پاقلەمەنییەکان وەک پاقلە، نۆک، لۆبیا، فاسۆلیا.
حەوتەم- شیرینیەمەنیەکان.
هەشتەم – خوارنەوە کحولیەکان
لەئەگەری زیادبونی نیشانەکان و چارەسەر نەبوون بە دەرمان، نەمانی ئیشتیهای خواردن، دابەزینی کێش و دانانی خوێن لەگەڵ پیسی، هتد.. ئەوکات پێویستە نەخۆش چاودێریەکی ورد تر بکرێت، چونکە ڕەنگە بابەتەکەی پەیوەندی بە قۆڵۆنەوە نەبێت.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *