جۆینی تیلیگرام بن

چ كاتێك پرخەكردن مەترسییە لەسەر تەندروستی؟

چ كاتێك پرخەكردن مەترسییە لەسەر تەندروستی؟

هەندێك كەس لە كاتی خەوتن كێشەی پرخەكردنیان هەیە بەهۆی تەسكبونەوەی بۆڕی هەناسەدان، رەنگە پرخەكردنەكەی هێندە كەمبێت، كە تەنانەت كەسانی چواردەوریشی بەئاگا نەیەنەوە، بەڵام چ كاتێك پرخەكردن مەترسییە لەسەر تەندروستی؟

ئەگەر پرخەكردن بە درێژایی كاتی خەوتن (8-9) كاتژمێر بەردەوام بو و دەنگی بەرز بو، بەشێوەیەك كە خەوی كەسانی چواردەورت تێكبدەیت، هەروەها توشی كەمخەوی بویت و لە رۆژیشدا سەرئێشەت هەبو، واتا كێشەیەك هەیە و پێویستی بە چارەسەرە، چونكە مەترسییە لەسەر تەندروستی.

پرخەكردن هۆكارە بۆ بەرزبنەوەی فشاری خوێن، نەخۆشی دڵ، جەڵتەی مێشك، بەهۆی كەمخەوییەوە مەترسی توشبونت بە روداو لە رۆژدا زیاد دەكات.

دەكرێت چارەسەری كێشەی پرخەكردن بكرێت لە رێگەی گۆڕینی شێوازی ژیان، وەكو كەمكردنەوەی كێش، دوركەوتنەوە لە كحول، پاپەندبون بە كاتی خەوتنەوە و دوركەوتنەوە لەوەی لەسەر پشت بخەویت، هەروەها چارەسەری پزیشكی، كە ئەوە چارەسەرە پزیشك دیاریدەكات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو