جۆینی تیلیگرام بن

هەستیاری قورگ چیە و چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین ؟

هەستیاری قورگ چیە و چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین ؟

دکتۆر شاهۆ حەوێزی دەڵێت، هەستیاری یان حەساسیەی قورگی درێژخایەن یان کڕانەوەی قورگی درێژخایەن حاڵەتێکی باو و ڕۆژانەیە واتە لەگەڵ ژیانی ڕۆژانەدایە و زۆر پەیوەندیدارە بەو خواردن و خواردنەوانەی، کە دەیخۆین و یەکێک لە هۆکارەکانى هەوکردنی گیرفانەکانی لووت و هەستیاری لووتە.

دکتۆر شاهۆ حەوێزی پزیشکى گشتى لە نووسینێکدا ئاماژە بە هەستیاری قورگ و نیشانە و هۆکارەکانى و چۆنیەتى چارەسەرکردنى دەکات و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە.

هەستیاری قورگ چیە؟

هەستیاری یان حەساسیەی قورگی درێژخایەن یان کڕانەوەی قورگی درێژخایەن حاڵەتێکی باو و ڕۆژانەیە واتە لەگەڵ ژیانی ڕۆژانەدایە و زۆر پەیوەندیدارە بەو خواردن و خواردنەوانەی، کە دەیخۆین.

هۆکارەکانی هەستیارى قوڕگ چین ؟

یەکەم – هۆکار و گرنگترین هۆکار بریتیە لە بەرگری جەستە و هەستیاری قورگی کەسەکان بۆ خواردنێکی دیاریکراو .

دووەم– خواردنی ترش و تیژ و خواردنەوەی ئاو و خواردنەوەی تری سارد وادەکات هەست بە کڕانەوە و هەستیاری قورگ بکەیت، خواردنی سورەوەکراوە یان خواردن و خواردنەوەی دەرەوە و چێشتخانە و رێستورانتەکان.

سێیەم– هۆکار بریتیە لە؛ جگەرە کێشان و بەرکەوتن یان بۆنکردنی دوکەڵی جگەرە.

سێیەم – هۆکار بریتیە لە بوونی ترشەڵۆکی گەدە و گەڕانەوەی بۆناو قورگمان بە تایبەتی کاتی پاڵکەوتن و خەوتن لە شەودا.

چوارەم – هۆکار هەوکردنی گیرفانەکانی لووت و هەستیاری لووتە.

گرنگترین نیشانە باوەکانی حەساسیەتى قوڕگ چین؟

یەکەم– هەستکردن بە کڕانەوە و خورانی قورگ.

دووەم– هەوڵدان بۆ پاک کردنەوە و ساف کردنی قورگ بە بەردەوامی.

سێیەم– هەندێک جار کۆکەی لەگەڵ دەبێت.

چوارەم– هەست کردن بە سووتانەوەی قورگ.

پێنجەم– تەنگە نەفەس بوون و نارەحەت بوون لە کاتی خواردن و خواردنەوەدا.

شەشەم– هەست کردن بە ئازاری قورگ.

حەوتەم– لە ئەگەری تووش بوون بە هەوکردنی بەکتریایی رەنگە تای لەگەڵ بێت.

چارەسەرى حەساسیەى قوڕگ چۆن دەکرێت؟

یەکەم– دوورکەوتنە و خۆپاراستن لەو هۆکارانەی، کە دەبنە هۆی تووش بوونمان بە هەستیاری و کڕانەوەی قورگ.

دووەم– بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەستیاری- حەساسیە.

سێیەم– بەکارهێنانی دەرمانی دژە ترشەڵۆکی گەدە و سورێنچک ئەگەر هەستت کرد ترشەڵۆکی گەدەت هەیە.

چوارەم– گیراوە- غەرغەرە کردن بۆناو دەم و سادەترینیان بە ئاو و خوێ دەکرێت، کە زۆر سوودی هەیە ، ڕۆژانە ٢-٣ جار ئەم هەنگاوە دووبارە بکەوە.

پێنجەم– لە زۆر حاڵەتدا وا پێویست دەکات سەردانی پزیشکی تایبەتی قورگ و لووت و گوێ بکەیت بۆ پشکنین و دەست نیشان کردنی حاڵەتەکەت، کە ئەمانەن:-

یەکەم– کەسانى جگەرەکێش و نێرگەلەکێش.

دووەم– ئەو کەسانەی لە خێزانەکەیان نەخۆشی شێرپەنجەی قورگ و سورێنچکیان هەیە.

سێیەم– ئەوانەی ماددە کهولیەکان دەخۆنەوە و تووشی کڕانەوەی قورگی درێژخایەن بوون.

چوارەم– ئەو کەسانەی سوود لە چارەسەرە سەرەتاییەکان وەرناگرن.

پێنجەم– ئەوانەی یەک لای قورگیان ئازاری هەیە.

شەشەم– ئەو کەسانەی دەردراوی ناسروشتیان هەیە لەناو دەم و قورگیان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو