جگەر ئەندامێکی گرنگە و لەڕێگەیەوە جەستە خۆی لە ژەهرەکان رزگار دەکات، هەروەها زارداوێک دروست دەکات کە پێویستە بۆ هەرسکردنی چەوریەکان و رێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی ” timesofindia” دا، باس لە شەش هەنگاو دەکات بۆ باشترکردنی تەندروستی جگەر، کە بریتین لە:
١. دوورکەوتنەوە لە خۆراکە نا تەندروستەکان
زیادەڕۆی کردن لە خواردنی خۆراکە چەورەکان یان شیرینەکان و لەقتوونراوەکان، کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی جگەر دروست دەکەن، کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری و هەوکردن، بۆیە خۆراکی هاوسەنگ بخۆ کە دەوڵەمەندە بە میوە و سەوزە و دانەوێڵەی تەواو و پرۆتینی بێ چەوری.
٢. ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی
ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کێشی زیادە و رێکخستنی ئەنسۆلین، هەروەها کەڵەکەبوونی چەوری لە جگەردا کەمدەکاتەوە.
٣. وازهێنان لە جگەرەکێشان
جگەرەکێشان تەنها زیان بە سییەکان ناگەیەنێت بەڵکو تەندروستی جگەریش دەخاتە مەترسییەوە، ئەو دوکەڵە کارکردنی جگەر تێکدەدەن و فشاری ئۆکسجین خراپتر دەکەن و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی زیاد دەکەن.
٤. کەمکردنەوەی خواردنی دەرمان
زۆر خواردنی دەرمان کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جگەر دروست دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی جگەر، بۆیە پێش خواردنی دەرمانێکی نوێ ڕاوێژ بە پسپۆڕانی چاودێری تەندروستی بکە، پابەندبە بە ژەمە دەرمانییە دیاریکراوەکان.
٥. خواردنەوەی بڕێکی پێویستی ئاو
خواردنەوەی برێکی پێویستی ئاو ڕێگری دەکات لە پرۆسەکانی ژەهراویبوونی جگەر، دەیپارێزێت لە تێکچوون.
٦. خەوتنی باش
کەمخەوی کاریگەری زیانبەخش لەسەر تەندروستی جگەر دروست دەکات، هەربۆیە دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خەوتن تەندروستی جگەر باشتر دەکات.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *