دکتۆر سەڵاح حەسەن دەڵێت، بەرزبونەوەی فشاری خوێن نابێتە هۆی دروستبوونى سەرئێشە، بەڵكو ئەو نەخۆشانەی، كە نەخۆشی فشاری خوێنیان هەیە دەگونجێت كەمتر سەرئێشە بگرن، دەشڵێت، بەڵام بەرزبوونەوەی لەناکاوی فشاری خوێن پێویستە بە هەند وەربگیرێت، چونکە ڕەنگە نیشانە بێت بۆ کێشەیەکی مەترسیداری تر وەک جەڵتەی مێشک.
دکتۆر سەڵاح حەسەن، پزیشکى پسپۆڕى نەخۆشیەکانى فەقەرات، مێشک و دەمار لە نوسینێکدا ئاماژە بەوە دەکات ئایا بەرزبونەوەی فشاری خوێن دەبێتە هۆی دروستبوونى سەرئێشە و دەقى نوسینەکەشى بەمجۆرەیە:-
بەرزبونەوەی فشاری خوێن نابێتە هۆی دروستبوونى سەرئێشە، بەڵكو ئەو نەخۆشانەی، كە نەخۆشی فشاری خوێنیان هەیە دەگونجێت كەمتر سەرئێشە بگرن.
دەشڵێت، بەڵام بە خێرایی بەرزبونەوەی فشاری خوێن بۆ ئاستێكی مەترسیدار دەگونجێت حاڵەتێك دروست بكات، كە پێی دەگوترێت (malignant hypertension) كە لەم بارەدا نەخۆش ئازاری سنگ و ڕشانەوە و لێڵ بوونی چاوەكانی لەگەڵ دەبێت.
باسى لەوەشکردووە، ئەگونجێت مانەوەی فشاری خوێن بە بەرزی و وەرنەگرتنی چارەسەرى پێویست، سەرئێشەیەك درووست بكات لە بەیانیاندا، كە نزیكەی ١ كاتژمێر دەخایەنێت و خۆی چاك دەبێت.
ئەوەشى خستووەتەڕوو، بەڵام بەرزبوونەوەی لەناکاوی فشاری خوێن پێویستە بە هەند وەربگیرێت، چونکە ڕەنگە نیشانە بێت بۆ کێشەیەکی مەترسیداری تر وەک جەڵتەی مێشک.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *