دکتۆر شوان ئەبوبەکر دەڵێت، ڕۆشتن بەدەم خەوەوە بریتیە لەوەی نەخۆشەکە بەدەم خەوەوە هەڵدەستێت و جێگاکەی بەجێدێڵێ و نەخۆشەکە لەوانەیە هەندێ ڕەفتاری جیاواز جیاواز بەدەم خەوە و ئەنجامبدات وەک ڕێکخستنی کەلوپەلەکانی، خواردن و خواردنەوە، یاخود میز کردن لە شوێنی نەشیاودا، یان تەنانەت دەستوەشاندن.
دکتۆر شوان ئەبوبەکر، پزیشکى پسپۆڕى نەخۆشیەکانى مێشک و دەمار ماسولکە لە نووسینێکدا ئاماژە بە حاڵەتى ڕۆشتن بەدەم خەو و نیشانەکانى دەکات و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە:-
ڕۆشتن بەدەم خەوەوە یەکێکە لە و نەخۆشیانەی لە دێر زەمانەوە ناسراوە.
نیشانەکانی بریتیە لەوەی نەخۆشەکە بەدەم خەوەوە هەڵدەستێت و جێگاکەی بەجێدێڵێ و نەخۆشەکە لەوانەیە هەندێ ڕەفتاری جیاواز جیاواز بەدەم خەوە و ئەنجامبدات وەک ڕێکخستنی کەلوپەلەکانی، خواردن و خواردنەوە، یاخود میز کردن لە شوێنی نەشیاودا، یان تەنانەت دەستوەشاندن.
ئەم حاڵەتە لە کاتە زووەکانی خەودا ڕوو دەدات و نەخۆشەکە خۆی دەگەڕێتەوە بۆجێگاکەی یان کەسێک دەتوانێ بیباتەوە سەر جێگاکەی و بەردەوامی بداتەوە بە خەوەکەی، نەخۆشەکە هیچ ئەم کردارانەی بیر نییە.
هۆکارەکەی بە تەواوی نەزانراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە، کە هۆکاری بۆماوەیی دەورێکی گرنگی هەیە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *