ئاوسانی سک له ئه‌نجامی کۆبۆنه‌وه‌ی غازات ڕوده‌دات؛ له کاتی هه‌رسکردنی خواردن بڕێکی دیاریکراو له گازی هه‌مه‌جۆر دروستده‌بێت و شتێکی ئاساییه، به‌ڵام هه‌ر کاتێک بڕێکی زیاتر دروست بێت ئه‌وا ئاوسانی سکی لێ ده‌که‌وێته‌وه.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک هۆكار و چارەسەری خستوەتەڕو.
گرنگترین هۆکاره‌کانی:
1. که‌می ئه‌نزیمی لاکتۆز: یان حه‌ساسیه‌ت به شیر و به‌رهه‌مه‌کانی.
2. حه‌ساسیه‌ت به گلوتین و نه‌خۆشی گه‌نم (سیلایاک).
3. کۆنیشانه‌ی ته‌هیجی کۆڵۆن.
4. گه‌ڕانه‌وه‌ی تڕشه‌ڵۆکی گه‌دده بۆ ناو سورێنجک و هه‌وکردنی سورێنجک.
5. قورحه‌ی گه‌دده و قورحه‌ی دوانزه‌گرێ.
6. نه‌خۆشی کڕۆنز و هه‌وکردنی قورحه‌ی قۆڵۆن.
7. گیرانی ڕیخۆڵه‌کان.
8. نه‌خۆشی شه‌کره و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و به ڕیشاڵ بونی جگه‌ر.
9. هه‌ندێ هۆکاری تر وه‌ک: جوێنی بنێشت، جگه‌ره کێشان، هه‌ندێ ده‌رمان که مادده‌ی لاکتۆز، فرکتۆز یان سوکرۆزی تێدایه.
10. نه‌خواردنی بڕی پێویست له مادده ڕیشاڵیه‌کان ڕۆژانه.
12. کۆنیشانه‌ی خنکان که پاش نه‌شته‌رگه‌ری بڕینی به‌شێکی زۆر یان هه‌مو گه‌دده ڕوده‌دات.
13. دڵه‌ڕاوکێ، قه‌له‌قی، سترێسی زۆر، وه‌رزشنه‌کردن، قه‌ڵه‌وی، خواردنی بڕێکی زۆر له خوێ و شه‌کر ڕۆژانه، خواردن به خێرایی، پاڵ که‌وتن و نوستن یه‌کسه‌ر پاش خواردن.
ئه‌و خۆراکانه‌ی ئاوسانی سک زیاد ده‌که‌ن:
مەرج نیە هەمو کەسێک بەم خۆراکانە سکی بئاوسێت
1. پاقله‌مه‌نیه‌کان: پاقله، فاسۆلیا، نیسک، نۆک، بازالیا.
2. شیر و به‌رهه‌مه‌کانی.
3. قه‌ڕنابیت، بڕۆکلی، که‌له‌رم.
4. میوه‌ی وشکراو وه‌ک مێوژ و هه‌نجیر و قه‌یسی وشکراو.
5. باینجان، کاهو، سۆیا، پیاز.
6. خواردنی چه‌ور: وه‌ک شیرینی، ماسی چه‌ور، کێک، که‌ره، سه‌ڵسه.
7. مادده شیرنکره‌کان و جێگره‌وه‌ی شه‌کر.
8. ئه‌و خواردنانه‌ی بڕێکی زۆر مادده‌ی ڕه‌نگی دروستکراوی تێدایه.
که‌ی پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکرێت:
1. بونی غاتی زۆری به‌رده‌وام یان ئازاری سک.
2. بونی ڕشانه‌وه یان سک چون یان قه‌بزی زۆر و به‌رده‌وام.
3. بونی خوێن له ناو پیسایی.
4. دابه‌زینی کێش به خێرایی.
5. بونی دڵه‌کزێ.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *