جۆینی تیلیگرام بن

دۆسیەی کۆڕەک تیلیکۆم چی لێهات؟ کەی پەیوەندییەکانی ئاسایی دەبێتەوە؟

دۆسیەی کۆڕەک تیلیکۆم چی لێهات؟ کەی پەیوەندییەکانی ئاسایی دەبێتەوە؟

٧ڕۆژ – تایبەت

دۆسیەی کۆڕەک تیلیکۆم چی لێهات؟
کەی پەیوەندییەکانی ئاسایی دەبێتەوە؟
کێشەکانی ئاسیاسێڵ و زەین چین؟ بۆچی دۆسیەکەیان گەیشتۆتە پەرلەمان..

زیاتر لە چوار مانگە کۆڕەک تیلیکۆم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە سزا دراوەوهەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکەی مۆبایل و پەیوەندیکردن بچڕاوە.. تەنها دەتوانێت پەیوەندی بەو ژمارانەوە بکات کە کۆڕەکن واتە لە کۆڕەکەوە بۆ کۆڕەک ..
٧ڕۆژ بەدواداچونێکی وردی بۆ بابەتەکە کردووە .. پێکەوە سەرنج دەخەینە سەری و بزانین کەی پەیوەندییەکانی کۆڕەک لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکەی پەیوەندی ئاسایی دەبێتەوە..
سیروان بارزانی خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمە دەڵێت کۆڕەک هی خەڵکەو بۆ خەڵکێش دەمێنێتەوە.. بەشێکی زۆری ئەو سزایانەش بە سیاسی دەزانێ کە رووبەرووی کۆمپانیاکەیان بۆتەوە.. جەختیش دەکاتەوە راگرتنی هەموو پەیوەندیەکانی کۆڕەک ئاسایی دەبنەوەو گرفتەکان کاتین هەر چەند زۆریش بخایەنێت.

٧ڕۆژ بۆ زانینیی وردەکاری دۆسیەی کۆڕەک تیلیکۆم.. ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی عیراقی وەرگرت و پێی وتین.. كێشه‌ی كۆڕه‌ك تیلیکۆم به‌رگی سیاسی و‌ه‌رگرتوه‌

کاروان یاروەیس ئەندامی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندییەکانی پەرلەمانی عێراق بە ٧ڕۆژی راگەیاند چارەسەری كێشەکەی کۆڕەک زۆر قورس بووە‌ چونکە کێشەکەی چۆتە لای ته‌یف سامی.. دەشڵێت كێشه‌ چووه‌ لای ئەو ژنە وەزیرە.. حه‌لكردنی زۆر قورس‌ ده‌بێت

بە پێی بەداواداچوونەکانی ٧ڕۆژ لەسەر ئەو پرسە .. بەرپرسانی كۆره‌ك تیلیکۆم و دەسەڵاتدارانی به‌غدا ده‌یانه‌وێت به‌ عه‌قڵیه‌تی سیاسی کێشەکانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

با بزانینن سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەو بارەیەوە چی دەڵێت..؟

بە پێێ وتەی کاروان یار وەییس .. محەمەد سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەبارەی کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم بە جدی هاتۆتە سەرخەت وتویه‌تی پێویستە ئه‌م كێشەیە‌ چارەسەر بکرێت و وەک ئەو دەڵێت قسه‌ی هه‌ردوولایەنی کۆڕەک وبەرپرسانی بەغداش لەسەر حه‌قه‌و ئه‌و پاره‌یه‌ی لای کۆڕەکە هی ده‌وڵه‌ته‌و ده‌بێت بیگڕێتەوە.

کۆڕەک تیلیکۆم چەند قەرزارە ؟ ئەو پارەیە چەندە کە دەبێت کۆڕەک تیلیکۆم بیداتەوە بە حکومەتی عێراق؟

لە مانگی ١١ ی ٢٠٢٣دا دوای بڕیاری سزادانی کۆڕەک تیلیکۆم لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای پەیوەندییەکانی عیراق .. پەرلەمان لیژنەیەکی سێ کەسی بۆ بەدواداچون ولێکۆڵینەوە دروست کرد بۆ تەسفیەکردنی ئەو پارەیەی کە وەک قەرز بە سەر کۆڕەکدا یەکلاکرایەوە..
کۆی پارەکە نزیکەی ٨٠٠ ملیۆن دۆلارەو باج و خەراجی هەشت ساڵە کە وەک خۆیان دەڵێن کۆڕەک نەیداوە بۆیە لەسەر کۆڕەک تیلیکۆمە بیداتەوە.. بەڵام کۆڕەک دەڵیت ئێمە نیگەرانین و وا حساب دەکەین ئەو پارەیە بەسەرماندا سەپێندراوە.

کەی پەیوەندییەکانی کۆڕەک تیلیکۆم ئاسایی دەبێتەوەو دەتوانڕیت پەیوەندی بە تۆڕەکانی دیکەوە بکات..؟

کاروان یاروەیس لەو بارەیەوە زیاتر وتی .. تەنها بە بڕیاری دادگا دەتوانرێت گۆڕانکاری لەو سزایانەی سەر کۆڕەک بکرێت .. وتیشی ئەگەر کۆڕەک تیلیکۆم بڕیاری دادوەرو دادگا بهێنێت ئه‌وا قەرزەکەی له‌سه‌ر لاده‌برێت وە ئه‌گه‌رهاتوو کۆمپانیای كۆره‌ك یه‌كه‌م قست بداتەوە بلۆكی سه‌ر ژمارە حسابەکەی لاده‌برێت و قه‌تعی دوەلی و قه‌تعی ناوخۆی لەسەر نامێنێت و پەیوەندییەکانی ئاسایی دەبێتەوە.
بە پێی بەدواداچوونەکان کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ٧ ملیۆن بەشداربووی هەیە.. وەئه‌گه‌ر کێشەکانی کۆڕەک تیلیکۆم چاره‌سه‌رنه‌بوو مافی کارکردن له‌ کۆمپانیای كۆره‌ك ده‌سه‌ندرێته‌وه ‌ئه‌وكاته‌ دەبێت کۆڕەک بگەڕێتەوە شارەکانی سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك وهەڵەبجە ئیش بکات.. رەنگە ئەوەشی بۆ نەکرێت چونکە ‌ ڕه‌قه‌م حسابی بلۆككراوه‌و نەکراوەتەوە.

ئەی با بزانین کێشەکانی ئاسیا سێڵ و زین چین ؟ بۆچی لە پەرلەمانی عێراق دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە..؟

هەر كۆره‌ك تیلیکۆم نیە بە تەنها کێشەی هەبێت و رووبەرووی دادگا و لێكۆڵینەوە بوبێتەوە، ئێمه‌ كێشه‌ی كۆمپانیا ناسراوەکانی دیکەی پەیوەندی و مۆبایلمان هه‌یه‌ ئەوانیش.. ئاسیاسێڵ و زه‌ینە.. کەلە ئێستادا دۆسیەکەیان گەیشتۆتە دەست لیژنه‌کەی پەرلەمانی عیراق کە یەکێک لە سکاڵاکانی سەریان جگە قەرزارییەکەیان.. خراپی هێڵەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندیکردنەکانیە..
بە قسەی ئەو پەرلەمانتارە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەو دوو کۆمپانیایەش ( ئاسیا سێڵ و زەین ) رووبەرووی سزای قورس دەبنەوە بەڵام هێشتا ڕوون نیە سزاکانیان چی دەبن.

ئەوەی ماوەتەوە چاوەڕوانی هاووڵاتیان و بەشداربووانی کۆڕەک تیلیکۆمە کە لە ئێستادا بە هۆی ئەو سزاوە زۆرینەیان سیمکارتی کۆمپانیایەکی دیکەی پەیوەندی کردنیان هەڵگرتووەو بە ئومێدی ئەوەن بە زوویی کۆمپانیاکەیان سزاکانی لەسەر نەمێنێت و ئاسایی ببێتەوەو لە کڕینی چەند جۆر باڵانس بۆ سیمکارتەکانیان رزگاریان بێت ..
دوای ئاسایی بوونەوەش چاویان لەوەیە لەلایەن کۆڕەک تیلیکۆمەوە پاداشتی خۆڕاگرییەکەیان بدرێتەوەو خەڵاتیان بکات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو