جۆینی تیلیگرام بن

ئەگەر سەرینی بەرز بەكاردەهێنیت، زیانەكانی بزانە..

ئەگەر سەرینی بەرز بەكاردەهێنیت، زیانەكانی بزانە..

هەندێك كەس ئارەزوی سەرینی بەرز دەكەن و پێیان وایە تەنها لەسەر سەرینی بەرز دەتوانن بە باشی خەویان لێبكەوێت، لە كاتێكدا پەیوەندی بە راهاتنەوەیە و دەتوانیت وابكەویت لەسەر هەمو جۆرە سەرینێك بخەویت، بەڵام باشترین جۆریان كامەیە؟

سەرینی بەرز ملت ناچار دەكات لە بارێكی ناسروشتی بوەستێت بۆ چەندین كاتژمێر، ئەمەش زیان بە بڕبڕەی پشت دەگەیەنێت، بە تێپەڕبونی كات دەكرێت ئازاری درێژخایەنی مل دروستبكات و ئەم كاریگەرییە لاوەكیانەی هەبێت.

1. ئازاری مل، بەشێوەیەك كە بەردەوام و لە هەر بارێكدا بوەستیت كاتی هەستان لە خەو، ئازارت هەبێت.

2. سەرینی بەرز وا لە سەرت دەكات بۆ پێشەوە بوەستێت، ئەمەش وادەكات نەتوانیت لە كاتی دانیشتن یان وەستان پشتت بە رێكی دابنێیت.

3. ئازاری شانت بۆ دروستدەكات، بەتایبەتی ئەگەر لەسەر لا بخەویت.

4. دەبێتە هۆی سەرئێشە، چونكە فشار لەسەر سەرت دروستدەبێت و مل و شانت یارمەتیدەر نابن بۆئەوەی سەرت لە بارێكی ئاسودەدا بێت.

5. بە باشی خەوت لێناكەوێت، بە درێژایی ئەو ماوەیە لە بارێكی نائاسودەدا دەبیت و هەست بە ماندوێتی دەكەیت.

6. ئەگری هەیە توشی پرخەبیت، بەتایبەتی ئەگەر لەسەر پشت بخەویت.

7. مەترسی زیادبونی ترشەڵۆكی گەددەت دەبێت و توشی دڵەكزێ دەبیت.

8. رێگری دەكات لەوەی سوڕی خوێن چالاك بێت، چونكە فشارێكی زۆر دەمارەكانی مل دروستدەبێت.

باشترین جۆری سەرین كامەیە؟
باشرین جۆرەكانی سەرین، ئەو سەرینانەن كە نە بەرز بن و نە نزم، كاتێك سەری لەسەر دادەنێیت، ملت بە گۆشەی 90 پلە بوەستێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو