دکتۆر سەرکەوت مەجید دەڵێت، زۆربەی خەڵکی پێیان وایە چارەسەری کیمیایی هەمیشە دەبێتە هۆی دروستبوونی کاریگەری لاوەکی سەخت، بەڵام پێشکەوتنە تازەکان وایان کردووە، کە چارەسەرەکان هەم کاریگەرتربن و هەم نەخۆشەکان ئاسانتر بەرگەیان بگرن.
دکتۆر سەرکەوت مەجید، پزیشکى پسپۆڕى نەخۆشیەکانى شێرپەنجە لە نوسینێکدا ئاماژە بە کاریگەرییە لاوەکیەکانی چارەسەرى کیمایی دەکات و دەقى نوسینەکەشى بەمجۆرەیە:-
زۆربەی خەڵکی پێیان وایە چارەسەری کیمیایی هەمیشە دەبێتە هۆی دروستبوونی کاریگەری لاوەکی سەخت، بەڵام پێشکەوتنە تازەکان وایان کردووە، کە چارەسەرەکان هەم کاریگەرتربن و هەم نەخۆشەکان ئاسانتر بەرگەیان بگرن.
ئاسوودەیی و ڕازیبوونی نەخۆش لەو ساڵانەی دوایی بەرامبەر بەکارهێنانى چارەسەرى کیمایی زیاترە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشووتر.
دەتواندرێت گونجاوترین جۆر و بڕی کیمیایی دیاری بکرێن بە ڕەچاوکردنی فاکتەرەکانی وەکو جۆر و قۆناغی شێرپەنجەکە و تەندروستی نەخۆشەکە، ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە لاوەکییەکان و باشترکردنی کاریگەری چارەسەر.
ئەو نەخۆشانەی چارەسەرى کیمیایی وەردەگرن، دەتوانن گفتوگۆی کراوەیان هەبێت لەگەڵ خۆم یان لەگەڵ یەکێك لە ئەندامانی تیمە پزیشکیەکان بۆ ئەوەی ڕێنمایی پێویستیان پێشکەش بکرێت لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کاریگەرییە لاوەکییەکان لە ئەگەری ڕوودانیان و بۆ باشترکردنی جۆری ژیانیان لە ماوەی چارەسەرکردنیان.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *