جۆینی تیلیگرام بن

بۆچی پێویستە بە خورما رۆژو بشكێنیت؟

بۆچی پێویستە بە خورما رۆژو بشكێنیت؟

خورما یەکێکە لە خواردنە بە تام و چێژەکان و لەبەر سونەت و گرنگی پێدانی لەلایەن ئایینی ئیسلامەوە خەڵکی خۆمان گرنگیەکی زۆری پێدەدەن بەتایبەتی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان.

ئەم خواردنە کە هەندێک لە ڕیزی میوە هەژماری دەکەن، زۆر سودی تەندروستی گرنگی هەیە، دكتۆر داهات حەوێزی، پزیشی پسپۆری هەناوی و شەکرە سودەكانی خورمای بڵاوكردوەتەوە.

1. پێکهاتە خۆراکیه دەوڵەمەندەکان: یەک خورما نزیکەی 30 کالۆری وزەی تێدایه. زۆربەی پێکهاتەی خورما لە کاربۆهیدرات پێکدێت، بەشەکەی تری بریتییە لە پڕۆتین و کانزاکان و ڤیتامینەکان، بۆیە زۆرجار بە خواردنی چەند دەنکێک خورما هەست بە تێری دەکەیت.

2. ڕیشاڵەکان، خورما بڕێکی باش لە ڕیشاڵی تێدایە ئەمەش یارمەتی فرمانی کۆئەندامی هەرس دەدات و کێشەی ئازاری گەدە و غازاتی ریخۆڵە و قەبزی ناهێڵێت.

3. دژەئۆکسانەکان، خورما بڕێکی باش لە دژە ئۆکسانەکانی تێدایە وەکو Flavonids و Carotenoids و Phenolic acid، ئەم دژە ئۆکسانانە یارمەتی تازەکردنەوەی خانەکان دەدەن و هەوکردن کەم ئەکەنەوە و بینین بەهێز ئەکدەن و ڕێگە لە شێرپەنجەکان و نەخۆشیەکانی دڵ دەگرن.

4. مێشک بەهێز دەکات: بەهۆی بونی دژە هەوکردنەکانی وەکو IL-6 خورما ڕێگە لە مردنی خانەکانی مێشک دەگرێت و مەترسی لەبیرچونەوە و ئەلزەهایمەر کەم دەکاتەوە.

5. تەندروستی سکپڕی: ئافرەتانی سکپڕ زۆر سود لە خورما دەبینن بەتایبەتی ئەگەر لە کاتەکانی کۆتایی سکپڕی بیخۆن، بەهۆی بونی ماددەیەک هاوشێوەی هۆڕمۆنی Oxytocin یارمەتی ئاسان مناڵبون دەدات.

6. پتەوکردنی ئێسک: بەهۆی بونی بڕێکی زۆر لە کالسیۆم، پۆتاسیۆم، فۆسفۆر و مەگنیسۆم، خورما یارمەتی پتەوکردنی ئێسقان دەدات و ڕێگە لە ئێسکە نەرمە و کلۆربونی ددان دەگرێت.

6. شیرینی سروشتی: خورما شەکری تاکی فرەکتۆزی تێدایە کە شیرینیەکی سروشتی زۆر باشە، دەتوانرێ لە جیاتی شەکری سپی بخورێت، لەجیاتی ئەوەی شەکر بکرێتە چا وە دەتوانرێ بە خورما وە بخورێت، لەکاتی دابەزینی شەکری خوێن باشترین خواردن خورمایه، چونکە شەکرەکەی ناوی شەکری تاکە و ئاسان هەرس دەکرێ و زو شەکری خوێن ئاسایی دەکاتەوە و زو دەگاتە خانەکانی مێشک، هەربۆیە سونەت وایە بە خورما ڕۆژو بشکێنرێت.

تێبینی: ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە نابێت زیادەڕۆیی‌ بکەن لە خواردنی خورما، چونکە شەکرە بەرزدەکاتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو