تا ئێستا تێبینی ئەوەت کردووە لە کاتی برسییەتیدا لە کەسانی دەوروبەرت توڕەبیت، شارەزایان پێیان وایە ئەمە توڕەییەکە کە راستەوخۆ پەیوەندی بە برسییەتی و بەتاڵبوونی گەدەوە هەیە.
لێرەدا بەپێی ئەوەی کە لە ماڵپەڕی “هێڵس”دا هاتووە، ئەوە دەخەینە روو کە پێویستە بیزانیت دەربارەی هۆکاری تووڕەبوونت لەکاتی برسییەتیدا بەوەی ئاگاداری بیت، باشتر دەتوانیت بەسەر خۆتدا زاڵبیت.
دینا ئادیمولام، دکتۆرا، یاریدەدەری مامۆستا لە بەشی پزیشکی هێلکەدان و شەکرە و نەخۆشییەکانی ئێسک لە قوتابخانەی پزیشکی ئیکان لە چیای سینا بە “هێڵث”ی وتووە “کاتێک نان ناخۆین، شەکری خوێن نزم دەبێتەوە، یەکێک لە نیشانە سەرەکییەکانی دابەزینی شەکری خوێن بریتییە لە توڕەبوون.
کاتێک شەکری خوێنت دادەبەزێت، جەستەت هۆرمۆنی ئەدرنالین ئازاد دەکات بۆ ئەوەی ئاستی گلوکۆزت بەرز بکاتەوە بۆ باری ئاسایی خۆی، ئەو وەڵامە بە شەڕ یان هەڵاتنیش ناسراوە، کە جەستەت ئامادەت دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ مەترسی بەڵام کاتێک هیچ مەترسییەک لە ئارادا نەبێت، دەتوانیت توڕە بیت بەهۆی ئەو هەموو وزە زیادەیەی کە ناتوانیت بەکاری بهێنیت.
لە یەکێک لە توێژینەوەکاندا کە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە”PLoS One” بڵاوکراوەتەوە، توێژەران ٦٤ بەشداربوویان وەرگرتووە کە هەستەکانیان پێنج جار لە رۆژێکدا تۆمارکردووە بۆ ماوەی ٢١ رۆژ، بەشداربووان ئاگاداری ئەوە بوون کە ئەگەر ئەزموونی هەریەکێک لەم هەستانەی خوارەوەیان کردبێت:برسێتی، تووڕەیی، خۆشی، وروژان، بەپێی ئەنجامەکان زۆرجار بەشداربووان برسێتییان بە هەستکردن بە توڕەیی و توڕەییەوە گرێداوە، توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئاستی برسێتی پەیوەست بەو هەستە نەرێنییانە، بەتایبەت دەبێتە هۆی توڕەیی.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *