جۆینی تیلیگرام بن

هــۆکارەکانی ئازاری سنگ کامانەن؟

هــۆکارەکانی ئازاری سنگ کامانەن؟

دکتۆر زیرەک ئەنوەر دەڵێت: ئازارى سنگ چەند هۆکارێکى هەیە لەوانەش، نۆرەى دڵ، تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانی دڵ، دڕان و شەقبوونی شاخوێنبەر، کرژبوونی ماسولکەکانی دیواری سنگ، هەوکردنی پەردەی سی، گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک و کێشەی زەحمەتی قوتدان.

دکتۆر زیرەک ئەنوەر، پسپۆڕى نەخۆشییەکانى سنگ و دڵ و بۆرییەكانی خوێن لە نووسینێکدا ئاماژە بە هۆكارەكانی ئازارى سنگ دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-

هــۆکارەکانی ئازاری سنگ کامانەن؟

یەکەم- نۆرەی دڵ.

دووەم- تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانی دڵ.

سێیەم- هەوکردنی پەردەی دڵ.

چوارەم- دڕان و شەقبوونی شاخوێنبەر.

پێنجەم- هەوکردنی کڕکڕاگەی دیواری سنگ.

شەشەم- کرژبوونی ماسولکەکانی دیواری سنگ.

حەوتەم- بەرکەوتنی زەبر بەر دیواری سنگ و پەراسوەکان.

هەشتەم- هەوکردنی پەردەی سی.

نۆیەم- هەوکردنی سی

دەیەم- کۆبوونەوەی هەوا لە دەوری سی

یانزەیەم- خوێن مەیینی خوێنبەری سی

دوانزەیەم- بەرزە پەستانی خوێنبەری سییەکان

سیانزەیەم- دڵەکزێ (گەڕانەوەی ترشی گەدە بۆ سورێنچک)

چواردەیەم- هەوکردنی زراو و پەنکریاس.

پانزەیەم- کێشەی زەحمەتی قوتدان

شانزەیەم- نۆرەی ترس

حەڤدەیەم- هەوکردنی ڤایرۆسی دیواری سنگ (پشتێنەی ئاگرین).

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو