جۆینی تیلیگرام بن

باشترین و خراپترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ بەربانگ کامانەن؟

باشترین و خراپترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ بەربانگ کامانەن؟

ژه‌می به‌ربانگ گرنگترین ژه‌می مانگی ڕه‌مه‌زانە که‌ پێویسته‌ بە وریاییەوە بایەخی پێ بدرێت و به‌ هێواشی و لەسەرخۆ بخورێت.

دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی بواری زانستی خۆراک لە بڵاوکراوەیەکی نوێیدا باس لە گرنگیی ژەمی بەربانگ دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، دەبێت خواردنه‌کان لەو ژەمەدا به‌ باشی بجورێت، هەروەها پێویسته‌ مرۆڤ دوای خواردن یه‌کسه‌ر پاڵ نه‌که‌وێت .

راشیگەیاند، رۆژوو دەبێت به‌ یه‌ک ده‌نک خورما یان یه‌ک ده‌نک قه‌یسی یان یه‌ک قاش کاڵه‌ک بشکێنرێت له‌گه‌ڵ یه‌ک په‌رداخ ئاوی ئاسایی.

دکتۆر کامەران باسی لە باشترین و خراپترین خواردنەکانیش کرد بۆ ژەمی بەربانگ، کە بەمشێوەیەن:

١. یه‌ک قاپی بچووک شۆربا، وه‌ک په‌ڵپینه‌ به‌ترش، شۆربای قارچک، سوپی مریشک، شۆربای سه‌وزه‌.

٢. یه‌ک قاپی بچووک زەڵاتە، ته‌ماته‌ له‌گه‌ڵ خه‌یار یان ترۆزی یان کاهوو، دەتوانرێت هه‌موو سه‌وزه‌یه‌کی تری تێکه‌ڵ بکرێت وه‌ک چه‌ونده‌ر، بیبه‌ر، برۆکلی، زه‌نجه‌بیل له‌گه‌ڵ لێمۆ یان سندی.

٣. یه‌ک قاپ برنج + یەک قاپ شله‌ى باینجان یان فاسۆلياى سه‌وز يان كوله‌كه‌ يان باميە + یه‌ک پارچه‌ی بچووک گۆشتی سوور یان مریشک بێ پێست.

٤. یه‌ک قاپ یاپراخی گه‌ڵامێو + یه‌ک قاپی بچووک پاقله‌ی سه‌وز یان یه‌ک قاپ یاپراخی سڵق.

٥. یەک ماسی بر‌ژاو + یەک بۆ دوو نانی تیری.

٦. یه‌ک قاپ نۆکاو.

٧. سێ بۆ چوار شفته‌ یان کوبه‌.

٨. یه‌ک قاپ ماست + دوو کولێره‌ یان دوو نانی تیری.

٩. یه‌ک قاپ ته‌ماته‌ی سوورکراوه‌ + دوو کولێره‌ یان دوو نانی تیری.

١٠. یەک شيش سنگى مريشك یان گۆشت یان جگه‌رى بر‌ژاو + دوو شيش سنگى ته‌ماته‌ی بر‌ژاو + دوو نانی تیری.

١١. یه‌ک قاپ ساوه‌ر یان قەرە‌ خه‌رمان.

١٢. یه‌ک کوپ چا یان قاوه‌، به‌ڵام له‌ڕووی زانستییه‌وه‌ باشتره‌ چا یان قاوه‌ یه‌ک کاتژمێر دوای نان خواردن بخورێته‌وه‌.

خراپترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ به‌ربانگ ئەمانەن :

١. کفته‌ یان سه‌روپێ.

٢. شه‌ربه‌تی گیراوه‌ و شه‌ربه‌تی فرێش و خواردنه‌وه‌ گازییه‌کان.

٣. خۆراکی سوێر و پڕ به‌هارات و ترشیات و خواردنی سوێرکراو.

٤. شیرینی و ئیشی هه‌ویر و سارده‌مه‌نی.

٥. خواردنە خێراکان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو