جۆینی تیلیگرام بن

سەدان ملیۆن دۆلاری هەرێمی کوردستان لە ئیمارات و لوبنان بلۆک کراوە

سەدان ملیۆن دۆلاری هەرێمی کوردستان لە ئیمارات و لوبنان بلۆک کراوە

٧ڕۆژ – تایبەت

بەپێی ئەو زانیاریانەی ژمارەیەک چالاکوان و سیاسی دیاری هەرێم بڵاویانکردوونەتەوە سەدان ملیۆن دۆلاری هەرێمی کوردستان لە هەریەکە لە وڵاتانی ئیمارات و لوبنان بلۆک کراوە.. کە لە ژێر ناوی کۆمپانیای جیا جیای کەسانی دەستڕۆیشتووی پارتی و یەکێتی براوەتە دەرەوە.

هەرێمی کوردستانی عێراق تاریکترین رۆژەکانی تەمەنی تێپەڕدەکات، هاووڵاتیان بەهۆی بێ مووچەیی و بێ گوزارەنییەوە لەسەر شەقامەکانەوە بە ئاشکرا دروشمی گەڕانەوە بۆ بەغدا و پشتیوانی لە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بەرزدەکەنەوە کەچی سەدان ملیۆن دۆلار لە ژێر ناوی جیاجیادا براوەتە بانکەکانی دەرەوەی وڵات و دەستی بەسەردا گیراوە.

بەپێی زانیارییەکان بڕەپارەیەکی زەبەلاح کە لەنێوان ١٧٠ ملیۆن تا ٣٥٠ ملیۆن دۆلاردایە لە هەژماری کۆمپانیایەکی وەهمی ژمارەیەک دەستڕۆیشتووی ناو یەکێتی لە بانکی (ئێن دی بی)ئیماراتی بلۆک کراوە، ئەوەش بەهۆی بوونی گومان لەسەر سەرچاوەی پارەکە.

زانیارییەکان باس لەوەدەکەن، کۆمپانیایەکی کوردی خاوەندارێتی ئەو هەژمارە دەکات کە بڕە پارەکەی بۆ زیاد کراوە.

بەپێی سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی ئاگادار کە قسەی بۆ ٧رۆژ کردووە، سەرەڕای ئەوەی دروستی زانیارییەکانی پشتڕاست کردەوە ئەوەی نەشاردەوە کە ئاشکرا کردنی پارەکە لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمەوە بووە و لەسەر داواکاری ئەوان پارەکە لە ئیمارات بلۆک کراوە.

سەرچاوەکە وتی، ئەو کۆمپانیایەی پارەکەی لە ئیمارات هەڵگرتووە هیچ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانی لە هەرێمی کوردستان نەبووە تا بتوانێت ئەو بڕە پارە زەبەلاحە کۆ بکاتەوە بۆیە گومان لە سەرچاوەی پارەکە هەیە.

ئەمە یەکەمجار نیە پارەی خەڵکی کوردستان لەلایەن دەستڕۆیشتوانی پارتی و یەکێتییەوە ببرێتە دەرەوەی وڵات و لەبانکەکاندا دەستی بە سەردا بگیرێت.

لە دوای ساڵی ٢٠١٨ەوە، بڕی ملیارێک دۆلاری پارەی نەوت کە لە سەر هەژمارێکی تایبەتی لە بانکێکی لوبنان دانراوە بلۆک کراوە دەستی بەسەردا گیراوە.

چوونە دەرەوەی ئەم پارە زەبەلاحانە لە کاتێکدا خەڵکی کوردستان بەدەست قەیرانی سەختی داراییەوە دەناڵێنن و کار گەیشتوەتە ئەو ئاستەی دەست لە جەلادەکەیان لە بەغدا پان بکەنەوە و داوای مووچەی لێ بکەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو