دکتۆر موئەیەد ئیسماعیل دەڵێت، چەند هۆکارێک هەیە دەبنە هۆى وشکبوونى ناو دەم و قوڕگ، لەوانەش نەخۆشیە درێژخایەنەکانى وەک شەکرە، نەخۆشى درێژخایەنى لیکە ڕژێنەکان، ئەو کەسانەى، کە گرنکى پاک ڕاگرتنى دەم و ددانیان نادەن.
دکتۆر موئەیەد ئیسماعیل، پسپۆڕى نەخۆشیەکانى قوڕگ و گوێ و لوت لە نووسینێکدا ئاماژە بە هۆکارەکانى وشکبوونى ناو دەم و قوڕگ لە نووسینێکدا دەکات و دەقەکەى بەمجۆرەیە:-
هۆکارەکانى وشکبوونى ناو دەم و قوڕگ چین؟
یەکەم- نەخۆشیە درێژخایەنەکانى وەک شەکرە.
دووەم- نەخۆشى درێژخایەنى لیکە ڕژێنەکان.
سێیەم- ناتەندرووستى ئەو کەسانەى، کە گرنکى پاک ڕاگرتنى دەم و ددانیان نادەن.
چوارەم- لوت گیران- لە کاتى لوت گیراندا بە هەر هۆکارێک بێت زۆربەى کات نەخۆش بە دەم هەناسە دەدات.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *