کەڵەشاخ بەدرێژایی مێژوی مرۆڤایەتی کراوە، بۆ چارەسەر و خۆپاراستن لە نەخۆشی سودیان لێوەرگرتوە، زۆر جار خەڵکانێک دەپرسن، ئایا کەڵەشاخ بۆ منداڵ دەکرێت و مەترسی و زیانی نابێ لەسەر تەندروستی منداڵ؟
ئەنجامدانی کەڵەشاخ هیچ ڕا و دەقێکی شەرعی و زانستی لەسەر نییە ڕێگری بکات، لەوەی کەڵەشاخ نابێ بۆ منداڵ بکرێت، بەڵکو تەندروستە بۆ منداڵ، بەڵام دەبێ کەسانێکی شارەزا و پسپۆڕ ئەنجامی بدەن، بەشێوازێکی زانستی و پزیشکی.
کرێکار قادر ڕوستایی. شارەزا لە بواری کەڵەشاخدا، دەڵێت، ئەو منداڵانەی کێشەی تەندروستیان هەیە وەک نەخۆشی ئەنیمیا، میز بەخۆداکردن، میزە چرکە، کەمی ئیشتیهای خواردن، قەبزی، غازات، سک ئێشە، حەساسیەتی سنگ، کەم خەوی، کارەبای زیاد لەپێویست لەمێشکدا، تەشەنوجات، چالاککردنی یادەوەری و بەهێزبونی سەرنج، چالاککردنی خانەکانی مێشک، گەشەکردنی جەستە و پاراستنی ماسولکەکان لە گرژی و ڕەقبون و کەمکردنەوەی ئازار لەجەستەدا دەتوانرێت کەڵەشاخیان بۆ ئەنجام بدرێت بەڕێگەی زانستی و مەرج و ڕێنماییەکانی.
کام جۆر و شێوازی ئەنجامدانی کەڵەشاخ دەبێ ئەنجام بدرێت بۆ نەخۆشیەکانی منداڵان؟
1. کەڵەشاخی خوێناوی، بۆ خەستی خوێن، حەساسیەت، تەرکیز و یادەوەری، چالاککردنی خانەکانی مێشک، کەم خەوی، گەشەکردنی مێشک و جەستە، کارەبای زیاد لەپێویست لەمێشکدا و کەمکردنەوەی ئازار لەجەستەدا بەگشتی.
2. کەڵەشاخی وشکی مەساجی و جێگیر، بۆ تەشەنوجات، سنگ ئێشە، سک ئێشە، قەبزی، غازات، کەمی ئیشتیهای خواردن، ئەنیمیا، پاراستنی ماسولکەکان لەگرژی و ڕەقبون، نەهێشتنی ئازار لەجومگە و جەستەدا.
تێبینی: ئەگەر منداڵ لەڕوی جەستەی و عەقڵی هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبو، واباشە ساڵی جارێک کەڵەشاخی خوێناوی و کەڵەشاخی مەساجی وشکی جێگیری بۆ بکرێت، چونکە کەڵەشاخ بۆ گەشەی جەستە و عەقڵی منداڵ کاریگەرە، ئەگەر منداڵ هەر یەکێک لەو نەخۆشیانەی هەبو کە ئاماژەمان پێدان دەتوانن 6 مانگ جارێک کەڵەشاخی خوێناوی و کەڵەشاخی وشکی جێگیر و کەڵەشاخی مەساجیان بۆ بکرێت، بەڵام بە ڕێنمایی کەڵەشاخ وە بەگوێرەی تەمەن و جۆری نەخۆشیەکەی، چونکە چارەسەر بە کەڵەشاخ لەمنداڵی بچوک بۆ منداڵی گەورە جیاوازی هەیە، لەگەڵ جۆری نەخۆشییەکەی، بۆیە چارەسەرکارانی بواری کەڵەشاخ دەبێ زۆر بەوریایی و شارەزایی کەڵەشاخ ئەنجام بدەن و ڕێنمایی و ئامۆژگارییە پزیشکیەکان لەسەر خۆیان و چارەخوازەکە جێ بەجێ بکەن.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *