جۆینی تیلیگرام بن

١٧ی شوبات ئەو رۆژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بۆ هەمیشە نێژران

١٧ی شوبات ئەو رۆژەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بۆ هەمیشە نێژران

٧ڕۆژ – تایبەت

١٣ ساڵ بەسەر خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوباتی ساڵی ٢٠١١ تێپەڕدەبێت کە بەهۆی تەقەی چەکدارەکانی پارتی و یەکێتی دەیان خۆپیشاندەر کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون.

خۆپیشاندانەکە لە سەروبەندی شۆڕشی بەهاری عەرەبی بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە روویدا بەڵام کاریگەری یەکجار خراپی لەسەر بەرەی ناڕازی لە هەرێمی کوردستان دروستکرد و بە ئێستاشەوە هیچ هێزێک نەیانتوانیوە متمانەی خەڵک بە دەست بهێنێتەوە.

لەماوەی 62 رۆژی خۆپیشاندانەكانی 17ی شوباتدا 10 كەس بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی پارتی و یەکێتی شەهیدبون‌ و زیاتر لە ٥٠٠ کەسیش بریندار بوون.

ئەم خۆپیشاندانە لە ساتەوەختێکدا ئەنجامدران، کە دۆخی دارایی خەڵکی کوردستان لە باشترین حاڵیدابوو، پارەیەکی یەکجار زۆر لە بەغداوە دeهاتە هەرێم و رێژەی بێکاری و هەژاری لە نزمترین ئاستدا بوو.

بەڵام هێزە سیاسییەکانی وەک بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو بۆ دژایەتیکردنی پارتی و یەکێتی، نیگەرانییەکانی شەقامیان بەکارهێنا و خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوباتی لێ بەرهەم هات.

لە یەکەم رۆژی خۆپیشاندانەکەدا منداڵێک بە ناوی رێژوان لە بەردەم لقی چوار پارتی دیموکرات و بە گوللەی راستەوخۆی چەکدارانی لقەکە شەهید بوو و دەیانی دیکەش برینداربوون.

بزووتنەوەی گۆڕان لە زاری نەوشیروان مستەفا رێکخەری ئەو کاتی بزووتنەوەکەوە، خۆپیشاندەرانی بە گێرەشێوێن وەسف کرد، لە کاتێکدا چالاکوانان و ئەندامانی بزووتنەوەکە خۆپیشاندانەکەیان رێکخستبوو.

دوای تێپەڕبوونی ١٣ ساڵ بەسەر خۆپیشاندانەکاندا نەک هەر داواکارییەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ نەکران بەڵکو رێژەی گەندەڵی و فەسادی ئیداری بەشێوەیەکی سامناک بەرزبوویەوە.

دروستکردنی کۆمپانیای کوڕە مەسول و بەرپرسانی ناو پارتی و یەکێتی بە لێشاو دەستی پێکرد، سەرانە سەندن و هەڵکوتانە سەر بازرگانەکان بووە مۆدێلی حوکمڕانی پارتی و یەکێتی.

تەواوی کەرتی گشتییان لە ژێرناوی پێشخستنی کەرتی تایبەت خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە، هەر لە دابین کردنی خواردن بۆ دایەنگەکان و نوسینی عەریزەی دادنوسەکان تا گواستنەوەی نەوت و غاز لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانەوە درایە دەست کۆمپانیای حیزب و دەستڕۆیشتوەکان.

قەبارەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەندازەیەک کە زیاتر لە نیوەی داهاتی تاکە بەرمیلێکی نەوت لە ژێر ناوی خەرجیدا بۆ کۆمپانیاکان رۆشت.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان خرایە ژێر ٣٣ ملیار دۆلاری قەرزەوە و مووچەی خەڵک پاشەکەوت و دواکەوتن و لێبڕینی تێکەوت.
خەڵک خواستی بە گەڕاندنەوەی عێراق و دەسەڵاتەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان نیشاندا.

ئەوەی لە دوای ١٧ شوبات سودمەندبوو دەستەبژێرێکی ناو خۆپیشاندانەکان بوون کە توانیان دەنگی خەڵک بۆ گەیشتنیان بە کورسییەکانی پەرلەمان بەکاربهێنن و دواتریش ژێر بە ژێر لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکانی پارتی و یەکێتی رێک بکەون.

ئێستا خەڵکی کوردستان نەک هەر متمانەی بە گۆڕانکاری و خۆپیشاندانی مەدەنی نەماوە، بەڵکو ئەوەندە نا ئومێد بووە کە تەنیا خۆی بۆ شۆڕشێک ئامادە دەکات کە لە پێش هەموویەوە ئۆپۆزسیۆنی ساختە و بێ مۆڕاڵ رابماڵێت و پارتی و یەکێتیش بە دوایاندا، بخاتە زبڵدانی مێژووەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو