یەکێک لەو گرفتانەی توشی پێست دەبێت بەتایبەت لە کەسانی کێش زیاددا بوونی مێخەکەی قاچە، جگە لە دیمەنە ناشرینەکەی زۆرکات ئازاری هەیە و رێگەی جیاواز بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی.
ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، هۆکاری دروستبوونی مێخەکەی قاچ زۆر کات لە کەسانی قەڵەودا روودەدان، لەگەڵ زۆر وەستان بە پێوە و رۆشتنی زۆر.
بۆ چارەسەری ئەم گرفتە دەتوانرێت لە ماڵەوە ئەم رێگەیانە جێبەجێ بکەیت:
یەکەم: ئەو پێڵاوانەی قەبارەیان بچوکە و بۆ پێت تەسکە لەناویان بەرە.
دووەم: لە ی گەرمدا قاچ بخەرە ئاو و خوێوە.
سێیەم: قاچ وشکبکەرەوە و شوێنی مێخەکەک کەرەی کاکاو یان کرێمی شێدارکەرەوەی لێبدە.
چوارەم: رۆژانە ئەم کارە دووبارە بکەرەوە تاکو مێخەکەکە دەردەکەوێت “پێدەگات”.
پێنجەم: کاتێک مێخەکە دەرکەوت و ئازاری نەما بە بەردی بنپێ “بەردی حەمام” بیخشێنە لە بنی پێت.
شەشەم: هەفتانە ئەم رێگەیە تاقیبکەرەوە تاکو بە تەواوی مێخەکەکە نامێنێت، رۆژانە بەردەوامیش زەیتی گەرچەک و کرێمی شێدارکەرەوە بدە لە قاچەکانت بەو جۆرە پێستی قاچ بە تەندروستی دەمێنێتەوە.
حەوتەم: ئەگەر ئەو رێگەیانە سوودی نەبوو، ئەوا سەردانی پزیشک بکە یان دەرمانی دژە زیندەگی تایبەت بە لابردنی مێخەک بێت بیکرە، بەتایبەت ئەو دەرمانانەی کە ترشی سالیسیلیکی تێدایە.
هەشتەم: ئەگەر هەستکرد بەردەوام مێخەکەکە زیاد دەکات ئەوا پێڵاوی فراوان لەپێبکە و دوربکەوەرەوە لە پێڵاوی تەسک.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *