بەشێوەیەکی گشتی لەشی هەمو خانمێک و دەمو چاویشی بە مویەکی نەرم داپۆشراوە، وە ئەم موانە موی نەرم و ڕەنگ کاڵن، نابنە هۆی بێزارکردنی خانمەکە، بەڵام بەشێک لەخانمان مویەکی زۆر یان هەیە هاوشێوەی موی پیاوان، جۆری موەکان زبرن و ڕەنگیان تۆخە، بەتایبەتی لەدەموچاو، لەسەر لێوی سەرەوە، چەناگە، مل، پشت، سک، ڕان، ئەمەش کاریگەری نەرێنی ئەبێت لەسەر ژیان و باری دەرونی ئەم خانمانە و هەندێجار دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ وخەمۆکی، هەربۆیە کۆمەڵێگ ڕێگادەگرنە بەر بۆ کەم کردنەوە و لابردنی ئەم موانە.
دکتۆر خێڵان کەریم بەرزنجی، پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی ژنان منداڵبون هۆكارەكانی بڵاوكردوەتەوە.
هۆکارەکانی؛
هۆکاری سەرەکی ئەم حاڵەتە بەرزبونەوەی ڕێژەی هۆڕمۆنی ئەندرۆجینە، یان زیاتر هەستیار بونی لەشە بە هۆڕمۆنی ئەندرۆجین.
گرنگترین هۆکارەکانیش ئەمانەن:
1. فرەکیسی هێلکەدان.
2. کۆنیشانەی کوشن: نەخۆشی ڕژێنی سەرگورچیلە.
3. وەرەمی گلاندی ئەدریناڵ: کە دەبێتە هۆی زیاد دەردانی هۆڕمۆنی ئەندرۆجین.
4. وەرەمی هێلکەدان: هەندێک جۆری کیسی هێلکەدان هۆکارە بۆ دروست بونی هۆڕمۆنی ئەندرۆجین.
5. دەرمان:بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان دەبێتە هۆی تێکچونی ڕێژەی هۆڕمۆنەکان و دروست بونی موی زیادە.
6. نەخۆشی شەکرە: بەرزبونەوەی هۆڕمۆنی ئینسۆلین کاریگەری دەبێت لەسەر زیاد بونی هۆڕمۆنی ئەندرۆجین.
7. بێ هۆکار: هەندێکجار هیچ هۆکارێک لەمانەی سەرەوە نییە و خانمەکە موی زیادەی هەیە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *