دکتۆر محەممەد کازم دەڵێت، بە مەبەستى پارێزگاریکردن لە تەندرووستى گورچیلەکان چەند هەنگاوێکى گرنگ بگرینە بەر، لەوانەش خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو و شلەمەنی، کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئازار شکێنەکان، ئەگەر لە خێزانەکەتاندا نەخۆشیەکانی گورچیلە هەبێت پێویستە زیاتر ئاگاداری تەندرووستی گورچیلەکانتان بن و کەم کردنەوەی بەکارهێنانی خوێ .
دکتۆر محەممەد کازم، پسپۆڕى نەخۆشیەکانى گورچیلە، پرۆستات و میزەڕۆ لە نووسینێکدا ئاماژە بە چەند هەنگاوێک دەکات، کە گرنگە بگیرێنە بەر بە مەبەستى پارێزگاریکردن لە تەندرووستى گورچیلە، کە دەقى نووسینەکەش بەمجۆرەیە:-
چەند هەنگاوێک بە مەبەستى پارێزگاری کردن لە تەندرووستی گورچیلەکان
یەکەم– خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو و شلەمەنی.
دووەم– کەم کردنەوەی بەکارهێنانی خوێ.
سێیەم– کەم کردنەوەی بەکارهێنانی پرۆتین.
چوارەم– کۆنتڕۆڵ کردنی پەستانی خوێن.
پێنجەم– کۆنتڕۆڵکردنی شەکرە.
شەشەم– کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئازار شکێنەکان.
حەوتەم– ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئاگاداربوون لە تەندرووستی گورچیلەکان.
هەشتەم– ئەگەر لە خێزانەکەتاندا نەخۆشیەکانی گورچیلە هەبێت پێویستە زیاتر ئاگاداری تەندرووستی گورچیلەکانتان بن.
نۆیەم– کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئەو خواردنەوە و خواردنانەی، کە کافایینیان تێدایە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *