جۆینی تیلیگرام بن

چی بەسەر جەستەتدا دێت ئەگەر هەموو بەیانییەک یەک گوێز بخۆیت؟

چی بەسەر جەستەتدا دێت ئەگەر هەموو بەیانییەک یەک گوێز بخۆیت؟

خواردنی گوێز هەموو بەیانیەک چەندین کاریگەری سوودبەخشی لەسەر جەستەت دەبێت، کە ڕەنگە سەرسامت بکەن.

لە بابەتێکی دکتۆر جی سوشما، ڕاوێژکار و پسپۆڕی خۆراکی، باس لەوە دەکات گوێز خۆراکێکی چڕە و پڕە لە ماددە خۆراکیەکان کە دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئۆمیگا ٣، دژە ئۆکسێنەر، ڤیتامین و کانزاکان.

بە وتەی ئەو خواردنی یەک گوێز هەموو بەیانییەک چەندین کاریگەری لەسەر جەستە دروست دەکات، کە بریتین لە :

١. تەندروستی دڵ: گوێز یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ دەدات و هەوکردن کەم دەکاتەوە و یارمەتی باشترکردنی تەندروستی گشتی دڵ و خوێنبەرەکان دەکات بەهۆی هەبوونی ڕێژەی ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ی.

٢. تەندروستی مێشک: ترشە چەوریەکانی ئۆمیگا ٣ لە گوێزدا پەیوەندی بە کارکردنی مێشکەوە هەیە، هەندێک لە توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنی بەردەوام ڕەنگە کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی مێشک دروست بکات.

٣. هەستکردن بە تێربوون: گوێز چڕی کالۆری تێدایە کە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئارەزووی خواردن دەکات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کێش دابەزاندن.

٤. دژە ئۆکسێنەرە: گوێز ڤیتامین و کانزا و دژە ئۆکسێنەری جۆراوجۆریان تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی خانەکانی جەستە.

دکتۆر سوشما ئاماژەی بەوەشکرد کە نابێت زیادەڕۆیی لە خواردنی گوێزدا بکەیت دەبێت بە برێکی کەم بخورێت چونکە بڕێکی زۆر کالۆری تێدایە کە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش ئەگەر زیاتر لە یەک دانە بخۆیت، هەروەها ئەو کەسانەی هەستیارییان هەیە بە گوێز پێویستە خۆیان لە خواردنی بە دوور بگرن، هەر بۆیە دەبێت بە برێکی کەم بخورێت و رەچاوی بارودۆخی تەندروستی کەسەکە بکەین.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو