جۆینی تیلیگرام بن

کاریگەری گریان لەسەر تەندروستی چییە؟

کاریگەری گریان لەسەر تەندروستی چییە؟

رەنگە مرۆڤ تاکە بوونەوەر بێت کە بە هۆکاری سۆزداری دەگری، هەرچەندە زۆربەی کات گریان بەهۆی هەستکردن بە نیگەرانی و خەمەوەیە، بەڵام دەکرێت چەندین سوودی تەندروستی جەستەیی و دەروونی هەبێت.

ماڵپەڕی ” الجزیرة ” لە بڵاوکراوەیەکیدا باسی لە سوودەکانی گریان کردووە لەسەر تەندروستی، بریتین لە:

١.رێکخستنی باری دەروونی: دەکرێت فرمێسک رشتن بەشداربێت لە رێکخستنی باری دەروونی و یارمەتی باشترکردنی دەروونی مرۆڤ بدات.

٢.کەمکردنەوەی فشار: دەکرێت گریان یارمەتیدەر بێت لە ئازادکردن و کەمکردنەوەی فشاردا.

٣.دەردانی ئەندۆرفین: دەکرێت گریان ببێتە هۆی دەردانی ئەندۆرفین، کە هۆرمۆنەکانی هەستکردن بە باشی جەستەن، کە دەکرێت بەشداربن لە هەستکردن بە ئاسوودەیی.

٤. پاککردنەوەی چاو: فرمێسک یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ پاککردنەوەی چاو، رێگری دەکات لە ووشکبوونەوەی چاو و تەندروستی چاو دەپارێزێت.

٥. چارەسەرکردنی کێشەکان: هەندێک کەس لە دوای گریانێکی باش، بۆیان دەردەکەوێت کە دەتوانن روونتر بیربکەنەوە و دیدێکی نوێ بۆ کێشەکانیان بەدەستبهێنن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو