جۆینی تیلیگرام بن

نیشانەکانى ماندووبونى چاو کامانەن؟

نیشانەکانى ماندووبونى چاو کامانەن؟

دکتۆر میران حەسەن دەڵێت، لەکاتی کارکردندا گرنگی بە چاوەکانت بدە، هیلاک بوونی چاو حاڵەتێکی باوە و ئاساییە، کە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی شاشە یان ئامێرە دیجیتاڵییەکانەوە ڕوودەدات، دەشڵێت، ماندووبونى چاو چەند نیشانەیەکى هەیە لەوانەش وشکبونەوەى چاو، کاڵبونەوەى بینین و خورانی چاو و سەرئێشە.

‎دکتۆر میران حەسەن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو لە نووسینێکدا ئاماژە بە مەترسیەکانى ماندووبنى چاو دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-

لەکاتی کارکردندا گرنگی بە چاوەکانت بدە، هیلاک بوونی چاو حاڵەتێکی باوە و ئاساییە، کە بەهۆی زۆر بەکارهێنانی شاشە یان ئامێرە دیجیتاڵییەکانەوە ڕوودەدات.

نیشانەکانى ماندووبونى چاو کامانەن؟

یەکەم– وشکبوونەوەی چاو.

دووەم– کاڵبوونەوەی بینین.

سێیەم– خورانی چاو و سەرئێشە.

چۆن خۆمان لە ماندووبونى چاو بە دووربگرین؟

بە پەیڕەوکردنی یاسایەک دەتوانرێت لە گرژبوونی چاو دوور بکەویتەوە، کە بریتییە لەوەى هەر ٢٠ خولەک جارێک پشوویەک لە سەیرکردنی شاشەکەت وەربگریت و بۆ ماوەی ٢٠ چرکە سەیری شتێک بکەیت، کە ٢٠ پێ لە خۆتەوە دوور بێت، بۆ ئەوەی ژیانت بە جوانی ببینیت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو