جۆینی تیلیگرام بن

دڵەکزە چیە و هۆکارى دروستبوون و چارەسەرەکانى کامانەن؟

دڵەکزە چیە و هۆکارى دروستبوون و چارەسەرەکانى کامانەن؟

دکتۆر ‏‎ئیسماعیل یەدوڵا دەڵێت، سوتانەوەی گەدە یان دڵەکزه بریتیە لە هەست کردن بە سوتانەوەیەکی بەهێز ئەمەش بەهۆی گەڕانەوەی ترشەمدادەی ناو گەدە HCL بۆ ناو سورێنچک ڕوو دەدات، کە دەکەوێتە ناوچەی قەفەزەی سنگەوە، دەشڵێت، یەکێک لە هۆکارەکانى دروستبوونى دڵە کزە فشاری دەرونی و سترێس لەگەڵ جگەرە کێشان و قەڵەویە.

دکتۆر ‏‎ئیسماعیل یەدوڵا، پسپۆڕى نەشتەرگەرى گشتیى لە نووسینێکدا ئاماژە بە دڵەکزە و هۆکارى دروستبوونى و چارەسەرییەکانى دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-

دڵەکزە چیە؟

سوتانەوەی گەدە یان دڵەکزه بریتییە لە هەست کردن بە سوتانەوەیەکی بەهێز ئەمەش بەهۆی گەڕانەوەی ترشەمادەی ناو گەدە HCL بۆ ناو سورێنچک ڕوو دەدات، کە دەکەوێتە ناوچەی قەفەزەی سنگەوە .

هۆکارەکانى درووستبوونى دڵە کزە چیە؟

یەکەم– زیادە ڕەوی کردن لە خواردنی خۆراکی ترش و تیژ و تفت وەکو بەهارات و ئەوانەشی بەهارات و تفتی لە پێکهاتەیاندا هەیە وەکو کەچەب.

دووەم– زیادەڕەوی کردن لە بەکارهێنانی خواردنە خێراکان fast food بەتایبەتی لە شەواندا و خەوتن بەسەریدا.

سێیەم– فشاری دەرونی و سترێس لەگەڵ جگەرە کێشان و قەڵەوی سێ هۆکاری تری سەرەکی ئەم حاڵەتەن.

چوارەم– دووگیانی بەتایبەتی لە مانگەکانی کۆتای و گەورەبونی قەبارەی منداڵ لە سکی دایکدا.

پێنجەم– شل بونەوەی بەشی سەرەوەی گەدە کە دەکاتە بەشی خوارەوەی سورێنچک بەهۆی نەخۆشی GERD ەوە.

خۆپارێزی و چارەسەرى دڵە کزە چیە؟

بۆ خۆپاراستن پێویستە خۆپارێزی و دوورکەوتنەوە لە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئەم حاڵەتە بگیرێتە بەر و ئەگەر حاڵەتەکەش درێژەی کێشا و بەردەوام بوو لە دوای خۆپارێزیش ئەوا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکرێت و لەلایەن پزیشکەوە هۆکاری سەرەکی دەست نیشان دەکرێت و چارەسەری پێویستی پێ دەدرێت بەپێی حاڵەتەکەی، بەڵام ئەگەر ئەم حاڵەتە هەر پشتگوێ بخرێت ئەوا بێگومان دوورنیە کەسەکە توشی برینی گەدە و سورێنچ ببێت .

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو