دکتۆر بەرهەم عومەر دەڵێت، چەند هۆکارێک توشبوون بە بەردی تورەکەی زراو زیاد دەکەن لەوانەش زۆرى کێش، ژەمە خۆراکی پڕ چەوری و کەم ڕیشاڵ، نەخۆشی شەکرە، خێرا دابەزینی کێش، هەندێ نەخۆشی خوێن وەک – تالاسیمیا.
دکتۆر بەرهەم عومەر، پسپۆڕى نەخۆشیەکانى پەنکریاس و قۆڵۆن لە نوسینێکدا ئاماژە بە توشبوون بە بەردی تورەکەی زراو زیاد دەکات و دەقى نوسینەکەى بەمجۆرەیە:-
ئەو هۆکارانەى توشبوون بە بەردی تورەکەی زراو زیاد دەکەن کامانەن؟
یەکەم– کێش زۆری یاخود قەڵەوی
دووەم– کەسانى تەمەنی سەروو ٤٠ ساڵ
سێیەم– لە ژناندا زیاتر ئەم نەخۆشیە دەردەکەوێت
چوارەم– ژەمە خۆراکی پڕ چەوری و کەم ڕیشاڵ
پێنجەم– بەکارهێنانی حەبی دژە سکپڕی
شەشەم– نەخۆشی شەکرە
حەوتەم– خێرا دابەزینی کێش
هەشتەم– هەندێ نەخۆشی خوێن وەک تالاسیمیا.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *