جۆینی تیلیگرام بن

دواجار گرووپە ملیشیاکان هێڵی سوریان تێپەڕاند، جەنگە گەورەکە کەی روودەدات؟

دواجار گرووپە ملیشیاکان هێڵی سوریان تێپەڕاند، جەنگە گەورەکە کەی روودەدات؟

دواجار گرووپە ملیشیاکانی ئێران هێڵی سوریان تێپەڕاند

جەنگە گەورەکە کەی روودەدات؟

٧ڕۆژ – تایبەت

ئێوارەی ڕۆژی ٢٨ی مانی یەک هەواڵی کوژرانی سێ سەربازیی ئەمریکی و برینداربوونی زیاتر لە ٣٠ سەربازی دیکە لە هێرشی درۆنەکانی میلیشیا ئێرانییەکان بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە ئۆردون بڵاوبوویەوە.

هەرزوو هەواڵەکە میدیاکانی جیهانی تەنی هەموان چاویان لەسەر کاردانەوەکانی ئەمریکایە.

کاتێک هاووڵاتییەکی ئەمریکی لە رووداوێکی لەو شێوەیەدا دەکوژرێت ئیدی رای گشتی ئەو وڵاتە دێتە سەر خەت و کابینەی کۆشکی سپی جگە لە تۆڵەکردنەوەی توند و سەخت هیچ بژاردەیەکی لەبەردەستدا نابیت بەو پێیەی دەرەنجامەکەی لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەدا رەنگ دەداتەوە.

ئێرانییەکان بە گشتی و میلیشیاکان بە تایبەت کاتێکی خراپیان بۆ ختوکەدانی ئەمریکا هەڵبژاردووە بەو پێیەی ئەمریکا بەرەو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەڕوات و ململانێکان زۆر سەخت و چاوەڕوان نەکراون.

ترەمپ سەرۆکە سەرکەشەکەی ئەمریکییەکان هەوڵی گەڕانەوە بۆ کۆشکی سپی دەدات و لاوازی جۆ بایدن سەرۆکی ئێستا کردووەتە دروشمی بانگەشەکانی.

بەپێی پێشبینییەکان ئەمریکا کاردانەوەی توندی بەرانبەر بە ئێران و گرووپەکانی سەر بەو وڵاتە لە عێراق، سوریا و لوبنان و یەمەن دەبێت بەو پێیەی ئەمجارە هێڵی سوریان بەزاندووە و ئەو تێگەشتنەی دووراو دوور لەسەر پاراستنی گیانی ئەمریکییەکان هەبوو بەزاندوویانە.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنی دا هەر زوو تۆڵەی خوێنی سەربازە کوژراوەکانیان بکاتەوە.

ئەو بنکە سەربازییەی کراوەتە ئامانج دەکەوێتە ە باکووری رۆژهەڵاتی ئوردن نزیک سنووری سووریا، ئەمە یەکەمجارە ئەو بنکە سەربازییە دەکرێتە ئامانج.

میدیای ئەمریکا بە چڕی رووماڵی کوژرانی سەربازەکان دەکات و پرسی نەبوونی سیستمی بەرگری ئاسمانییان خستوەتە ڕوو.

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە زاری سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەو وڵاتەوە گواستویەتییەوە درۆنەکە لە خاکی سوریاوە ئاڕاستەی ئەو بنکەیە کراوە.

میدیاکانی سەر بە مەقاوەمەی ئیسلامی کە لە گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران پێکدێن بێدەنگیان هەڵبژاردووە و رووماڵی ئەو رووداوە ناکەن.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی هەڕەشەئامێزی بۆ ئێران و گرووپە میلیشیاکان ناردوو و  دەڵێت، “هەموو ئەوانەی دەستیان لەو هێرشەدا هەبووە لە کات و شوێنێک کە خۆمان هەڵیدەبژێرین، سزایان دەدەین”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو