لەتیف فاتیح فەرەج
ئێستا كه به بار‌و دۆخێكی زۆر ههستیارو مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕین و هه‌ردوو دراوسێ له مێژینه‌كه‌ی كوردستانی باشور توركیا‌و ئێران ، كه دوو وڵاتن كوردستانی گه‌وره‌شیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه‌و سه‌دان ساڵه له به‌شه‌كانی سه‌ر به‌وان كورد سه‌ركوت و بێ‌شوناس ده‌كرێت ، به‌ربوونه‌ته وێزه‌ی ئه‌م به‌شه‌و ڕۆژ نیه سته‌مكاری و كوشت و بڕی تیا نه‌كه‌ن ، به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م سته‌مكاریه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ملدانی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان و حزبه سه‌ره‌كیه‌كان بۆ ئێران و توركیا‌و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیشی به‌و گوێنه‌دان و غروره‌وه هه‌یه كه له‌سه‌رو به‌ندی ڕیفراندۆما بێمنهتانهدهمانگوت هیچ حساب بۆ كه‌س ناكه‌ین و نامه‌كه‌ی تیلهرسنمان ژێر پێده‌خست ، هه‌ڵبه‌ت له‌و ڕۆژه‌وه هه‌نگاو هه‌نگاو كوردستان له مه‌نگه‌نه ده‌درێت و له‌ڕێی فشاری توركیا‌و ئێران له لایه‌ك ، دادگای فیدراڵی و حكومه‌تی عیراقی له لایه‌كی دیكه‌وه به‌رده‌وام ئه‌م قه‌واره‌یه كه هه‌موو كورد به كێماسی و عه‌یب و عارهكانیشیهوه شانازیان پێوه ده‌كرد ، به‌ره‌و نه‌مان و پوكانه‌وه ده‌برێت ، به‌تایبه‌ت ئێستا كه هه‌رێم له بۆشاییه‌كی گه‌وره‌دایه‌و هه‌موو ڕه‌وایه‌تیه‌كی یاسایی لێسه‌نراوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت پارله‌مانیشی نیه‌و حكومه‌ت و دا‌و ده‌زگاكانی به كاربه‌ڕێكه‌ری وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن ، لێ چ به‌ڕێوه بردنێك .
له‌م بار‌و دۆخه‌دا ڕه‌نگه قسه‌ی زۆر هیچ بایه‌خێكی ئه‌و تۆی نه‌بێت دۆسته‌كانیشمان قسه‌ی زۆرمان بۆ ناكه‌ن و هه‌میشه زۆر به كورتی پێمان ده‌ڵێن ئه‌مه تاسه‌ر ناڕوات وه‌ك چۆن بلاسخارت له‌م ڕۆژانه وتی ده‌بێت كۆتای به دوو زۆنی و دوو پارچه‌ی و جیاوازی بهێنرێت، هه‌ڵبه‌ت له ئێستاداو بۆ ئه‌م قۆناغه زۆر گرنگه.
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێكی سیاسی 50 كه‌سی دروست بكرێت له‌هه‌موو سه‌ركرده یه‌كه‌مه‌كانی سیاسه‌ت و چه‌ند سه‌رمایه‌دارێكی دیار‌و كه‌سانی خاوه‌ن پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌كادیمیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ڕزگار نیشتمانی له‌لایه‌ك و هه‌روه‌ها ڕاپۆرتی بار‌و دۆخی كوردستان له لایه‌كی دیكه‌وه بده‌نه هاوپه‌یمان و دۆسته‌كان ،ئه‌م ئه‌نجومه‌نه په‌نجا كه‌سیه چه‌ندین ئه‌رك له‌خۆی بگرێت له‌وانه په‌یوه‌ندی ته‌ندروست دروتكردنهوه له ته‌ك ئێران و توركیا به‌پێی نزیكایه‌تی كه‌سه‌كان لهووڵاتانهوه ئه‌مه بۆ ئهمهریكاو عیراق و شوێنگه‌لی دیكه‌ش .
دوه‌م : به خێرایی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یه‌كبخرێته‌وه ئه‌و هه‌مو ناونیشانه سه‌ربازی و ئه‌منیه هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه دهستنهخرێته كار‌و باری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بێت بۆ ڕێكخستنه‌وه‌و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان ، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه وه‌زیری پێشمه‌رگه له لایه‌ن حزب و سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگرهكهشیهوه هه‌میشه له مه‌نگه‌نه ده‌درێت و بواری نادرێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات .
سێیه‌م : له سه‌ر پرسی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان ڕێكه‌وتنی ئاكاری‌و پێكه‌وه‌یی بكرێت و زمانی نزمی ته‌خوین و ته‌خوینكاری كۆتای پێبێت و له ته‌ك دۆستهكاندا پارێزگارێكی كورد له لیستی براوه و به هاوكاری لیسته كوردیه‌كه‌ی دیكه بۆ كركوك دابنرێت و له شوێنه‌كانی دیكه‌ش هه‌نگاوی ئه‌رێنی پێكه‌وه‌یی بنرێت .
چواره‌م : حكومه‌تی ئێستای كار به‌ڕێكه‌ر تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به یه‌كسانی سه‌یری هه‌موو شار‌و ناوچه‌و شوێنه‌كان بكات و هیچ شوێنێك پشتگوێ نه‌خات و وه‌ڵامی پێویستی داخوازیه‌كانی خه‌ڵك و مامۆستایان و موچه خۆران بداته‌وه .
بۆ ئه‌م قۆناغه كاركردن له سه‌ر ئه‌م چوار خاڵه‌و دروستنه‌كردنی كێشه‌ی ناوخۆیی و ڕێگری كردن له خه‌ڵك كڕین و سه‌نگه‌ر گوازتنهوهو سوككردنی مرۆڤی كورد هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی ده‌بێت .
هه‌ڵبه‌ت زۆر گرنگه ئه‌نجومه‌نه سیاسی و بهڕێوهبهرێكه كه‌سانی وه‌ك :
عوسمانی حاجی مه‌حمود ، فاروقی مه‌لا مسته‌فا، ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ، شێخ مه‌حمودی حه‌فید زاده ، مه‌حمود عوسمان ، بورهان یاسین و به‌رهه‌م ساڵح و دكتۆر جه‌بار قه‌در، نوری تاڵه‌بانی و هه‌روه‌ها نمونه‌ی لاهوری شێخ جه‌نگی و مه‌لا به‌ختیار و فه‌رهاد عه‌ونی و هتد و له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه كه‌سانی دیاری نابێت كه كه‌متر بۆنی حزبایه‌تی تۆخیان لێدێت.
ئه‌شێ ئه‌م ناوانه‌ی هاتون لای من په‌سه‌ند و لای خه‌ڵكانی تر وانه‌بن ، ئه‌مه نمونه‌یه و ناو گه‌لی دیكه‌ش هه‌ن، ئه‌وه جگه له سه‌رۆك و سه‌رداری حزبه سه‌ره‌كیه‌كان
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *