ئارێز عەبدوڵا
درێژدان بە ململانێ یان هاوپەیمانی؟
ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پارێزگاکان دۆخێکی نوێ دێنێتە پێشەوە، بەتایبەت بۆ لایەنە کوردستانییەکان. لە کەرکوک یەکێتی زۆرترین کورسی بەدەسهێناوە، بەڵام نەک بەتەنیا خۆی، بەڵکو بەهەردو کورسیەکەی پارتیش ناتوانێ پارێزگارێک هەڵبژێرێ. هەر چەندە یاسا سازانی پێکهاتەکانی سەپاندوە، بەڵام بەیەکەوە بەهێزتر دەبین.
لە موسلیش پارتی ژمارەیەکی کورسی هێناوە، بەڵام بە (٢) کورسییەکەی یەکێتیش ناتوانین بچێتە مەیدانی ململانێی هەڵبژاردنی پارێزگار. کەواتە چی بکرێ باشە؟
ئەو دۆخە نوێیە ئەرکێکی گەورەتر لە ئەرکی حزبایەتی ئەخاتە ئەستۆی یەکێتی و پارتی، ئەویش ئەرکی نیشتیمانییە. ئەگەر لەو دو پارێزگایە پێکبێین و بە هاوپەیمانی سەودا و سازش لەگەڵ لایەنە براوەکانی تر بکەین ئەوا بێگومان هەم پێگەی لایەنە کوردستانیەکان بە گشتی بەهێزتر دەبێ و هەمیش پێگەی هەرێم، دەشتوانین پارێزگارێکی کوردستانی هەڵبژێرین و لە نەینەواش پێگەیەکی گەورە وەدەستبێنین. بە پێچەوانەوە ئەگەر هاوپەیمانێتی نەکەین گەلی کوردستان زەرەرمەند دەبێ، ئەزمونیش دەریخست کە هێشتا هەڕەشەی تەعریب لە کەرکوک گالتە نییە و مەترسیدارە. بەهێشتنەوەی جیاوازی و تایبەتمەندییەکانیشمان ڕێککەوتن و هاوپەیمانێتی لەو ناوچانە زۆر گرنگ و پێویستە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *