لەتیف فاتیح فەرەج
دوای شه‌ش ساڵ له عه‌ره‌باندنی ڕێكخراو ، شه‌ش ساڵ له ململانێی نادروستانه‌ی نێوان كورد خۆی ، شه‌ش ساڵ له ته‌خوینكردن و ناشرینكردنی كورد له سه‌ر ده‌ستی كورد ، هه‌روه‌ها زیاتر له سێ مانگ له هه‌ڵمه‌تی ترساندنی كورد و شه‌هید كردنی لاوه‌كانی و داگیركردنی زه‌وی و زاری و په‌لامار دانی جوتیارو خاوه‌ن زه‌ویه‌كانی كورد له جه‌ژنێكی پڕ جۆش و خرۆشدا وێڕای گوتاری یه‌كشكاندن و به كاڵاكردن له ڕێی حزباندنه‌وه ، ده‌چێته پرۆسه‌كه‌وه و نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س ده‌نگده‌دات ، ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه ، سه‌ركه‌وتنه بۆ كورد ، دواتریش بۆ ئه‌و حزبانه‌ی هه‌ڵمه‌تی باشیان كرد و خۆیان له شه‌ڕه‌ده‌نوكی حزبی به‌رانبه‌ر به دور گرت.
پرۆسه‌كه بێكه‌م و كوڕی نه‌بو ، خه‌ڵك بێزار كرابو ، هه‌ندێك شوێن ته‌نگ به كورد هه‌ڵده‌چنرا ، چه‌ندین ناسیاودۆستی خۆم به هۆی په‌نجه مۆر‌و نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه له ده‌نگدان بێبه‌ش بون ئه‌گه‌ر خاوه‌نیان هه‌بێت و ناوی سیانیان بنوسرێ و بنێردرێ بۆ كۆمیسسیۆن ده‌بینرێت چ سته‌مێ كراوه ، دكتۆرێكی هاوڕێم ، ئه‌ندازیارێكی هاوڕێم ، خاتونێكی خزمم ، هاوڵاتیه‌كی تر كه ناوی سێ كه‌سی یه‌كه‌مم لایه بێ هیچ گرفتێك ناویان ده‌رناچو په‌نجه‌یان ناخوێندرایه‌وه ، ته‌نانه‌ت هاوڵاتیه‌كه ئه‌وه‌نده دڵی پڕ بو ئه‌وه بو نه‌ده‌گریا ، دكتۆره‌كه‌ی هاوڕێم له سلێمانیه‌وه بۆ ئه‌وه گه‌ڕابوه‌وه ده‌نگبدات ، وتی به نائومێدی و بێده‌نگدان گه‌ڕامه‌وه بۆ سلێمانی ، كێشه‌و گیر‌و گرفتی تریش هه‌بو.
كورد سه‌ركه‌وتوه ، ئاخر كورد له نێو ئه‌و گوتاره شۆڤێنیه‌دا چوه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان كه عه‌ره‌ب هه‌بو هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی هه‌موكوردی ده‌كرد، كوردیش هه‌بو لاژه لاژی ئه‌وه‌ی بو براكه‌ی ناشرین بكات ، سه‌ركه‌وتوه چونكه داخی دڵی عه‌ره‌بی شۆڤێنی گه‌یشته ئاستێ په‌لاماری گه‌نجێكی كورد بده‌ن ، گه‌رچی من پێم وایه بێده‌نگبونی به‌رپرسانی كورد له‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شانه‌و له‌و شه‌قانه‌ش ئه‌و په‌ڕی ناشرینی و خۆ چه‌ماندنه، به‌ڵام كورد سه‌ركه‌وتوه نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی بگوترێت كورد دۆڕاو لایه‌نێك سه‌ركه‌وت ، ئه‌مجۆره وێناكردنه جگه له‌وه‌ی نه‌یاریه به‌و لایه‌نه‌ی زۆرترین كورسی هێناوه ئه‌و په‌ڕی نا ئاكاریشه ده‌رهه‌ق به به‌شداری كوردانی كه‌ركوك.
100 ساڵ هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی كورد ده‌درێ ، له ساڵی 1977 به دواوه به‌رده‌وام كار له سه‌ر سڕینه‌وه‌ی به به‌رنامه‌و پیلانی ورد كراوه بۆ نه‌هێشتنی كورد له كه‌ركوك ، به‌عساندن ، عه‌ره‌باندن ، تاراندن ، دانه‌مه‌زراندن ، لێسه‌ندنه‌وه‌ی ناسنامه و وێرانكردنی گونده‌كان تا ئه‌نفال وپێشتریش دابڕینی قه‌زاو ناحێكان درێژه‌ی جینۆسایدێكی به‌ربه‌رنامه بون ، له دوای 1957ه‌وه هه‌وڵی زۆر چڕدرا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كورد ، ساڵی 1977 كورد كرایه 52%37ی دانیشتوان و ژماره‌ی كورد 184875 كه‌س بو ، دوای بیست ساڵ له ساڵی 1997 ئه‌و ڕیژه‌یه دابه‌زی 71%20و ژماره‌كه بوبه 1558661 كه‌س ، عه‌ره‌بیش به‌رده‌وام زیاد ده‌كرا ، ده‌ساڵی خشت دوای ئه‌و دیرۆكه كورد به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كه‌ركوك عه‌ره‌باندن و تاراندنی هه‌ڵوه‌شانده‌وه ، له نێو ئه‌و بار‌و دۆخه هه‌میشه ناجێگیره‌دا كورد ئێستا شه‌ڕی گه‌وره‌ی شوناس ده‌كات ، ئه‌مه سه‌ركه‌وتنه یان شكست .
بیرمان نه‌چێت كه‌ركوك له به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌وره‌دایه پێویسته لایه‌نه كوردیه ئاوه‌زدارو خه‌مخۆره‌كانی ئه‌م شاره نه‌هێڵن كه‌ركوك به ده‌ردی موسڵ بچێت ، ئه‌وه‌ش پێویستی به ته‌دبیرو پڕۆژه‌و پلان و به‌رنامه‌یه ، ده‌بێت له ئێستاوه بۆ سبه‌ینێ خۆ سازدان هه‌بێت ، گوتاری ته‌خوینكردن و شكاندن وه‌لانرێت و حاجی گوته‌نی ” جۆشێ بدرێ وه‌ك و هه‌نگ ” ، كوردی كه‌ركوك سه‌ركه‌وتن ، به‌ڵام پێویسته خاوه‌ندارێتیان لێبكرێت ، وێڕای ئه‌و هه‌مو نا‌ئومێد كردنه ، وێڕای ئه‌و هه‌مو دژایه‌تی كردنی كورد له لایه‌ن خودی كورده‌وه ، كورد هه‌بونی خۆی نیشاندا ، هه‌بونێكی مێرخاسانه ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستمان به به‌رده‌وامیه .
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *