ئارام عەبدولکەریم ئیبراهیم
ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی دەربڕینی بیروڕا لە مافە بنچینەییەکانی مرۆڤن و نابێت لە لایەن هیچ دەسەڵات و دەسەڵاتدارێکەوە دەستى بۆ ببرێت و پێشێل بکرێت.
بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان، لەسەر ڕاسپاردەی کۆنفرانسی گشتی یۆنێسکۆ، ساڵی ١٩٩٣ڕۆژی ٣ی ئایاری هەموو ساڵێكی وەك ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری دیایكرد بەڵام بەداخەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، نەمافەکانی مرۆڤ زامن کراوە نە ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین هیچ زەمانەتێکی نیە بۆ پارێزگاری کردنیان.
ڕاستە یاسای ڕۆژنامەگەری هەیە یاسای مافی مرۆڤ و پاراستنی مافی ڕادەربڕین هەیە، بەڵام هەر یەک لەم یاسایانە پشتگوێ خراون و جێبەجێ ناکرێن، ئەمەش باوەڕ نەبونە بە بنەماکانی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەگەری لەلایەن دەسەڵاتدارانو حزبە میلشیاکانی حوکمرانەوە لة هةريَمى كوردستان ڕۆژنامەنوسان دەخرێنە ژێر چاودێری دەزگا ئەمنییە و هەواڵگیرییەکانەوە.
زۆرجار تۆمەتی ترسناکیان دەخرێتە پاڵ و بە یاسا کۆنەکان سزایان دەدەن، هەندێ جاریش ناچار دەکرێن هەرێمی کوردستان جێبهێڵن، ياخود ناچاريان دەکەن بەپێدانی پارە و بةرتيل و كرينەوەى كارمەندانيان لە دامو دةزگاكان بەكارى سيخورى یاخود دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕووبەرووی سوتاندن و داخستن و تەشویش خستنە سەر پەخشی کەناڵەکان دەکەنەوە، هاوکات هێرشی ئەلیکترۆنی دەکەنە سەر ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەزگاکانى ڕاگەیاندن.
هەموو ئەمانە لەلایەن دەسەڵاتدارانى هەرێمەوە ئەنجام دەدرێن بۆ بەرتەسکردنەوەی ئازادی ڕۆژنامەگەری. بەپێی ئامارەكانی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان لە ساڵی ٢٠٢١دا، ٣٥٣ پێشێلكاری بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئەنجامدراوە و لەساڵی ٢٠٢٢ دا ڕێژەی پێشێلكارییەكان زیادی كردووە بۆ ٤٣١ حاڵەت.
سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند، دەستبەسەرکردن بەبێ فەرمانی دادگا، تووندوتیژی، پەلاماردانی تیمەکانی راگەیاندن، زیندانیکردن، هەڕەشەکردن و تۆقاندن، جیاکاری و پێنەدانی زانیاری کاری رۆژنامەڤانانی قورستر کردووە و هەرێمی كوردستان زەمینەیەكی مەترسیدارە بۆ كاری ڕۆژنامەوانی .
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *