محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ڕێگه‌ی هه‌مواری یاسای بودجه‌وه، چاره‌سه‌ری قه‌یرانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و سه‌باره‌ت به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناریش ده‌ڵێت، “پابه‌ندم به‌وه‌ی 100 دۆلار 132 هه‌زار دیناری عێراقی بێت”.
محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی كه‌ناڵی روداو رایگه‌یاند، “ده‌مه‌وێت موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌بێ ئاسته‌نگ و بێ كێشه ره‌وانه بكرێت، ئێمه نامانه‌وێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوابخه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستاش نێردراوه وه‌كو قه‌رز بوه، یاسای بودجه هه‌موارده‌كه‌ینه‌وه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌خه‌ینه سه‌ر بودجه‌ی حاكیمه بۆئه‌وه‌ی چیتر دوانه‌كه‌وێت”.
سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی هه‌ریه‌ك له مانگه‌كانی (تشرینی یه‌كه‌م/10، تشرینی دوه‌م/11، كانونی یه‌كه‌م/12)ی ئه‌مساڵی موچه‌خۆرانی هه‌رێم، محه‌مه‌د شیاع سودانی وتی، “كۆتایی ئه‌م مانگه حسابات له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌و قه‌رزانه‌ی بۆی نێردراوه زیاتره له‌پشكی خۆی به‌پێی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ یاخود نا، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پارانه‌ی بۆی نێردراوه كه‌متر بون بێگومان پاره‌ی دیكه‌ی بۆ ده‌نێرین”.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، “من وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران پابه‌ندم به‌یاسای بودجه‌وه، ئه‌وه‌ی له یاسا دیاریكراوه جێبه‌جێی ده‌كه‌م و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه ناتوانم هیچ بڕیارێكی دیكه بۆ ناردنی پاره بده‌م”.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دڵنیاییشیدا له‌وه‌ی، “به‌هه‌مواری یاساكه كۆتایی به مه‌ینه‌تی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌هێنن” و وتی، “له‌هه‌مواری یاساكه نزیكین، ئه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی منه هه‌مواری یاسای بودجه‌یه و به‌مزوانه چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كه‌ین”.
ده‌روازه بۆ چاكسازی ئابوری بریتیه له‌چاكسازی كه‌رتی ئابوری و بانكی، عێراق له‌ساڵانی هه‌شتاكاندا له‌جه‌نگدابو، بانك و بازرگانی نه‌بو
سه‌باره‌ت به‌به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، “ده‌روازه بۆ چاكسازی ئابوری بریتیه له‌چاكسازی كه‌رتی ئابوری و بانكی، عێراق له‌ساڵانی هه‌شتاكاندا له‌جه‌نگدابو، بانك و بازرگانی نه‌بو، نه‌وه‌ده‌كان له‌ژێر گه‌مارۆدابو، هیچ ئاڵوگۆڕێكی بازرگانی نه‌بو، له‌دوای 2007 پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڵاوسان په‌نجه‌ره‌ی فرۆشتنی دۆلاری كرد، بۆ ساڵانێك رێگه‌ی له هه‌ڵاوسان گرت، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام بو”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “ئاگادارم نرخێك له‌بازاری ره‌ش هه‌یه، “پابه‌ندم به‌وه‌ی به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ر بێت به 132 هه‌زار دینار، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی ئێستا نرخی دۆلار له بازار دابه‌زێنم، ده‌بێت پاره بده‌مه قاچاخچی، ئه‌وه‌ش هه‌رگیز رونادات، ئێمه پاره ده‌ده‌ینه به‌ڵێنده‌ر، وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگان و خوێندكار و ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن به‌نرخی فه‌رمی”.
محه‌مه‌د شیاع سودانی رونیشیكرده‌وه، “بۆچی بازرگان به‌مه‌به‌ستی كڕینی دۆلار دۆلار ده‌چێته بازاڕی ره‌ش و به‌گران ده‌یكڕێت و به‌نرخی فه‌رمی وه‌ریناگرێت له‌ڕێگه‌ی پلاتفۆڕمی ئه‌لیكترۆنیه‌وه؟، چونكه كاری نایاسایی ده‌كات و خۆی له‌گومرگ و باج ده‌دزێته‌وه و له‌پشتی رێكاره‌كانه‌وه دۆلار له‌بازاڕی ره‌ش ده‌كڕێت”.
ئاشكراشیكرد، “وه‌كو حكومه‌ت روبه‌ڕوی ئه‌وه ده‌بمه‌وه كه ده‌ڵێن، حكومه‌ت شكستیهێناوه له‌كۆنتڕۆڵی به‌های دۆلار، بازرگانیمان له‌گه‌ڵ ئێرانی دراوسێمان هه‌یه و ئێرانیش له‌ژێر سزادایه و ناتوانین پاره بۆ ئێران حه‌واڵه بكه‌ین، بۆیه بازرگان ناچاره له‌بازاڕی ره‌ش دۆلار بكڕێت و له‌ئێران شت بكڕێت، له‌گه‌ڵ ئێران دانیشتین ئه‌وان دۆلاریان ناوێت به‌ڵكو به‌رده‌وامیدان به‌ئاڵوگۆڕی بازرگانیان ده‌وێت، كێشه‌مان هه‌بو له‌گه‌ڵ توركیا و چاره‌سه‌رمان كرد، حسابمان كردۆته به‌یۆرۆ و لیره، ئه‌مه دانبه‌خۆداگرتنی ده‌وێت، به‌ڵام كۆتاییه‌كه‌ی دروستكردنی سیستمێكی بانكی و ئاڵوگۆِرێكی شه‌رعیه بۆ وڵات، ئه‌وانه‌شی كه قسه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن شكستمان هێناوه زه‌ره‌رمه‌نده‌كان”.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *