جۆینی تیلیگرام بن

سەرۆک کۆمارە کوردەکە لە بەغدا سەرقاڵی چییە؟

سەرۆک کۆمارە کوردەکە لە بەغدا سەرقاڵی چییە؟

٧ڕۆژ – تایبەت

سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر پشکی هەرێم بۆچی بێدەنگە؟

ئەمە سەرۆک کۆماری عێراقە…

ئەوەندەی سەرقاڵی گەشت و خۆشگوزەرانیە ئەوەندە بیری لای جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی سەرشانی وەک پارێزەری دەستوور نیە.

لەگەڵ ئەوەی پۆستەکە لە پشکی کوردە، بەڵام بێ ئاگایە لەوەی کە عێراق ئامادە نیە مافی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە وەک خۆی ڕەوانە بکات.

پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە دوای دامەزراندنەوەی عێراقی نوێ پۆستێکی تەشریفاتییە و بەر کورد کەوتووە.

لە چەند خولی رابردوودا بەردەوام هۆکارێک بووە بۆ دروستبوونی دووبەرەکی و ناکۆکی لە نێوان پارتی و یەکێتییدا.

ئەم پۆستە تا ئێستا نەیتوانیوە کاریگەرییەکی ئەوتۆ لەسەر داوا و خواستەکانی کورد لە بەغدا دابنێت.

دوایین سەرۆک کۆماری عێراق لەتیف رەشیدە کە لە ململانێکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر ئەو پۆستە توانی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلای بکاتەوە.

وەرگرتنی پۆستەکە لەلایەن لەتیف رەشیدەوە لەسەر بنەمای لێهاتوویی و رەزامەندی نێوان پارتی و یەکێتی نەبوو بەڵکو تەنیا لە بەرئەوە بوو کە پارتی رێگری لەوە کرد بەرهەم ساڵح ببێتەوە سەرۆک کۆمارو.. لە لەتیف رەشید باشتر ، هیچ بژاردەیەکی دیکەی بەردەست نەبوو.

بۆیە بە ئێستاشەوە یەکلا نەبووەتەوە کە لەتیف رەشید کاندیدی یەکێتییە یان دڵخوازی پارتی!

ئێستا سەرۆک کۆمار بەردەوام لە گەشت و گەڕانە و هەرجارە و لە وڵاتێک دەردەکەوێت بێ ئەوەی تا ئێستا لەسەر مافی خەڵکی کوردستان ئەرکە دەستوورییەکانی جێبەجێ کردبێت.

بەپێی دەستووری عێراق سەرۆک کۆمار دەتوانێت لەکاتی جێبەجێ نەکردنی هەر ماددەیەکی دەستوور پەنا بۆ دادگا ببات بەڵام سەرەڕای ئەو پێشێلکارییە زۆرانەی بەرانبەر مافی کورد ئەنجام دەدرێن تا ئێستا لەتیف رەشید بێدەنگی هەڵبژاردووە.

لە دوای مام جەلال سکرتێری کۆچکردووی یەکێتییەوە، سەرۆک کۆمارەکانی عێراق کە سەرجەمیان کورد بوون بەردەوام جێگەی رەخنە و گلەیی خەڵک بوون توانجی جیاوازیان لەسەر داون.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو