لەتیف فاتیح فەرەج
عه‌ره‌بى سونه وێڕاى ئه‌وه‌ى كه داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش توركیا‌و به‌ره‌ى توركمانیشیان كردوه‌ته هاوده‌نگى خۆیان ، كه‌چى به‌رده‌وام كۆبونه‌وه‌ى پێكه‌وه‌یى ده‌كه‌ن و بڕیار ده‌ده‌ن هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر یهكترو یه‌كتر بریندار نه‌كه‌ن و دواى هه‌ڵبژاردنیش پێكه‌وه شه‌ڕى عه‌ره‌بى كه‌ركوك بكه‌ن، شه‌ڕى عه‌ره‌ب لاى ئه‌وان عه‌ره‌باندنه، دور نیه له‌م هه‌وڵه‌دا سبه‌ى لایه‌نى كوردیش نه‌چنه پاڵیان .
كورده حه‌یاته‌كه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى قوربانى دیرۆك و جوگرافیایه و له سه‌ر ئازادى و خۆ خاوه‌نى كه‌مى پێنه‌كراوه ، كه‌چى به‌ربوونه‌ته وێزه‌ى یه‌كتر به تایبه‌ت پارتى و یه‌كێتى و له برى بیر كردنه‌وه له پێكه‌وه‌یى خه‌ریكى سه‌وداو مامه‌ڵه‌ن به مرۆڤى كورده‌وه ، ئه‌م وێنه ناشرین نیشاندانه وه‌ك ئه‌وه‌یه بڵێن كورد كێ زیاترى بداتێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌بێت.
ئه‌وه چ ئاوهزێكه كابرا به‌رپرسى لایه‌نێك بێت پتر له په‌نجا ساڵ بێت سیاسه‌ت بكات، له‌باتى قوڵكردنه‌وه‌ى ته‌بایى و پێكه‌وه ژیانى نێوان كورد گره‌و له سه‌ر ڕاكێشانى كورد بكات بۆ لایه‌نه‌كه‌ى خۆى، وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌و شاره ململانێ و كێبڕكێى كوردى كوردى هه‌بێت و هیچى دیكه نا ، ئاخر نیشاندانى ئه‌و وێنانه‌و چوار قسه‌ى ناڕێك و شه‌ت و په‌ت چ خزمه‌تێك به دۆزى كوردى و كه‌ركوك ده‌كات ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه شكۆ شكاندن نه‌بێت ئه‌ى چیه ؟
كورد له برى ئه‌وه‌ى بڵێت پارتى ڕیزى به‌ستوه بۆ یه‌كێتى بوون، یان یه‌كێتى ڕیزى به‌ستوه بۆ پارتى بوون، ده‌بوو ئێستا پێكه‌وه بیانگوتبا عه‌ره‌ب و توركمانیش له‌به‌رئه‌وه‌ى ئێمه خزمه‌تى زیاترى ئه‌م ناوچه‌و شاره ده‌كه‌ین و له وان خاوهنترین ڕیزیان به‌ستوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ به كورد بده‌ن ، نه‌ك به‌و جۆره كورد نیشانبده‌ن كه بیر‌و باوه‌ڕو هه‌ڵوێستى نیه‌و هه‌ر ڕۆژه به ڕه‌نگێك خۆى ده‌نوێنێ ، ئه‌م نیشاندانه كورد ئه‌وه‌نده‌ى تر فڕێده‌داته ده‌ره‌وه‌ى دیرۆكهوهو سوك و ناشرین نیشانى ده‌دات و خوێنى ئه‌و هه‌موو شه‌هیدو ئه‌نفال و قوربانیه‌ش بێ‌نرخ ده‌كات .
من ده‌مگوت ڕه‌نگه ئه‌و ههمووناشرینیهى به‌رێ بووبێته په‌ندو عیبره‌ت بۆ یه‌كێتى و پارتى و كوردى به‌شكۆ نیشانى ئه‌وانى دیكه بده‌ن و به‌یه‌كه‌وه بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و به كورده حه‌یاته‌كه بڵێن گرنگ چوونتانه بۆ ده‌نگدان ئیدى كێ دڵخوازتانه ئه‌وه‌یان به دڵى خۆتان ، لێ هێشتا په‌ندى ئه‌و ڕابردوه له ئاوهزى حزبى كوردیدا جێى خۆى نه‌گرتووه ، هه‌ڵبه‌ت له نێو ئه‌و هه‌موو زانا ناشرینه‌دا زۆرم دڵ به‌وه خۆش بوو یه‌ك له به‌ربژێره‌كان ده‌یگوت پێویسته هه‌موو كوردى ناوچه دابڕێنراوه‌كان بڕۆن بۆ به‌شدارى له ده‌نگدان مه‌رج نیه ده‌نگ به لیسته‌كه‌ى من یان من بده‌ن ، ئه‌مه داوا‌و تكایهكى ئاوهزى و ئاكارى بوو .
ئه‌گه‌ر ئێستا مام جه‌لال زندوو بایه ڕه‌نگه بۆ حزبه‌كه‌ى خۆى ڕێى نه‌دابا كار له سه‌ر شكۆشكێنى كوردى بكرێت ، به تایبه‌ت له كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان، به‌ڵام خۆ بارزانى زندوه و ماوه تێناگه‌م بۆ لانى كه‌م وێنه‌ى ئه‌و هه‌مووانه كۆناكاته‌وه كه ڕیكلامى شكۆشكێنیان پێوه ده‌كرێت و سبه‌ى داواى ژماره‌یان بكات ، داخوا له‌گه‌ڵ ژماره‌ى ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌دا یه‌ك ده‌گرێته‌وه كه ده‌نگیان به لیستى پارتى داوه !.
شكۆ بایه‌خدارترین پرسى مرۆڤه ، ناكرێت له‌هه‌ر كوێ مرۆڤ هه‌ستى كرد كه بهرتاقاى گه‌ردیله‌یه‌ك شكۆى ده‌شكێنرێت له‌و شوێنه بمێنێته‌وه ، یان هه‌ڵوێستێك نه‌نوێنێت، ئاخر چۆن ده‌بێت مرۆڤ وا لێبكرێت وه‌ك لێبوك وێنه‌ى بگیرێت و بڵێت له مه‌وداى بیست و چوار سه‌عاتا هه‌موو ڕابردوم نه‌فره‌ت كرد‌و هاتمه شوێنێكى تر ، ئه‌مه له كوردى خستن و له مرۆى خستنه نه‌ك به مرۆى كردن و به كورد كردن ، مرۆڤ كاڵا نیه ، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه مامه‌ڵه كردنه به كاڵاوه ، یانى به كاڵاكردنى مرۆڤه ، بمانه‌وێت یان نا ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه ئه‌و په‌ڕى خیانه‌تكردنه له مرۆڤ، له‌و بونه‌وه‌ره‌ى بیرده‌كاته‌وه و ده‌بینێ و ههڵدسهنگێنێ و پلان و په‌یامى هه‌یه .
ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ى ماوه تۆ بڵێى ئه‌م حزبانه بایه‌خ بۆ مرۆڤى كورد بگێڕنه‌وه و چى تر سوكایه‌تى پێنه‌كه‌ن .
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *