جۆینی تیلیگرام بن

پارتی و یەکێتیی لە کەرکوک خەریکی چین؟

پارتی و یەکێتیی لە کەرکوک خەریکی چین؟

٧ڕۆژ – تایبەت

پارتی و یەکێتی لە کەرکووک خۆیان بە کادر کڕینەوەی یەکترەوە سەرقاڵ کردووە

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان نزیک دەبێتەوە و وەک هەمیشە پارتی و یەکێتی لەسەر حسابی خەڵکی کەرکووک کەوتوونەتە گیانی یەکتر و کادری یەکتر دەکڕنەوە.

لە ماوەی دوو هەفتەدا ژمارەیەک کادری پارتی و یەکێتی سەنگەریان گواستوەتەوە لە پارتییەوە بوونەتە یەکێتی و بە پیچەوانەشەوە لە کاتێکدا خەڵکی ناوچە دابڕێنراوەکان بە گشتی و کەرکووك بە تایبەتی لە چاوەڕوانی ئەوەدان پارێزگاری شارەکە لە دەست عەرەبەکان وەربگرنەوە.

لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە کەرکووک و تەواوی ناوچە دابڕێنراوەکان بە تەواوی لە دەست کورد دەرهێنراون بەوەش دۆخی ئەو ناوچانە بەردەوام نائاسایی بووە و بەهۆی ململانێکانی ئەو دوو حیزبەوە نەتوانراوە دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە.

سروشتی کاری ئەم دوو هێزە بە جۆرێکە ئامادەن کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان لە دەست عەرەبی هاوردە و تورکمانەکان بهێڵنەوە بەڵام لە دەست هیچ کامیان نەبێت.

ئەم سیاسەتە وایکردووە بەردەوام پێگەی کورد بە گشتی و حکوومەتی هەریم بە تایبەتی بەرانبەر بەغدا لاواز بێت و هۆکارێک بن بۆ ئەو کارەساتە بەردەوامانەی بەسەر خەڵکی کوردستاندا دێت.

ئێستا دەرفەتێک بۆ گەڕانەوەی دەسەڵاتی کورد بۆ کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان دروستبووە بەڵام وەک هەمیشە پارتی و یەکێتی نەک هەر نەیانتوانی بە لیستێکی هاوبەشی کوردیی بەشداری هەڵبژاردنەکە بکەن بەڵکو کەوتوونەتە گیانی یەکتر و بە سیاسەتی بۆ خۆم نەبێ بۆ تۆش نابێ مامەڵە دەکەن.

ئەم دوو هێزە پێش رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەسەڵاتی رەهایان لە کەرکووك هەبوو، هەریەکەیان دەزهای هەواڵگری و ئەمنی لە شارەکە دانابوو ئەوەندەی بە ملشکاندنی یەکترەوە سەرقاڵ بوون ئەوەندە لە خەمی جێبەجێ کردنی ماددەی ١٤٠ و گێڕانەوەی ئەو ناوچانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان نەبوون.

پارتی و یەکێتی دوو هێزی چەکدارن کە پێگەی جەماوەرییان لە هەرێمی کوردستان بەتەواوی بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات.. بەڵام  بە چاوسوورکردنەوە و هەڕەشە و ساختەکاری تا ئێستا توانیویانە پێگەی خۆیان بپارێزن ..

بەڵام ئاماژەکان بە ئاڕاستەیەکن ئەو دوو هێزە چی دی نەتوانن وەک پێشتر لەسەر ساحەی سیاسی هەرێمی کوردستان بەردەوام بن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو