جۆینی تیلیگرام بن

چۆن شەڕی غەززە ترافیکی دیبلۆماسی لەسەر هەولێر دروستکردووە؟

چۆن شەڕی غەززە ترافیکی دیبلۆماسی لەسەر هەولێر دروستکردووە؟

٧ڕۆژ – تایبەت

لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا دوو شاندی باڵای عێراق گەیشتنە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێم کۆبوونەوە، ئامانجی سەرەکی سەردانەکان پرسی ئەمنی و دۆسیەی وزە بووە.

ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێکی سەخت و پڕ قەیرانی سیاسی و دارایی بۆ هەرێم، شاندەکانی حکوومەتی هەرێم قاچێکیان لە بەغدا و قاچێکی دیکەیان لە هەولێر بووە تەنیا بۆ ئەوەی بەغدا رازی بکەن مووچەی چەند مانگێک ڕەوانە بکات.

بەڵام لە دوای دەستپێکردنی جەنگی غەززەوە دۆخەکە ئاڕاستەیەکی پێچەوانەی وەرگرتووە و بە خێرایی و زوو شاندەکانی حکوومەتی ناوەند دەگەنە هەولێر.

ئەمڕۆ شاندێکی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراق گەیشتە هەولێر لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت و وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت کۆبوویەوە.

سەردانەکەی وەزیری نەوتی عێراق بەراورد بە مامەڵەی حکوومەتەکەی سودانی لەگەڵ شاندەکانی هەرێم پێش دەستپێکی شەڕی غەززە زۆر جیاوازە.

ئەوەتا بەهۆی گیانلەدەستدانی کەسە نزیکەکانی وەزیری نەوتەوە شاندەکانی هەرێم بە چەند هەفتە سەردانەکانیان بۆ بەغدا هەڵدەوەشایەوە کەچی ئێستا وەزیر خۆی هاتوەتە هەولێرو هەوڵی چارەسەری کێشەی هەناردەی نەوت دەدات.

بە چەند رۆژێک پێش ئەم سەردانەش محەمەد شیاع  سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەڕیم کۆبوویەوە.

هەرچەندە سەردانەکەی سودانی پەیوەندی بەو پەیامانەوە هەبوو کە ئەمریکی و ئێرانییەکان پەیوەندیدار بە جەنگی غەززەوە ئاڵوگۆڕیان کردووە بەڵام کێشەکانی هەولێر و بەغداش تەوەرێکی گفتوگۆکانیان بووە.

ئاماژەکان بەو ئاڕاستەیەن مەترسی جددی لەسەر کابینەکەی سودانی دروستبووە، دەیەوێت هەرێم بکاتە هۆکارێک بۆ دەربازبوونی لەم قەیرانە، چونکە ئەمریکییەکان هۆشداری توندیان داوەتە سودانی و گرووپە شیعەکانیش گوێ بە هۆشدارییەکان نادەن و ناو بەناو هێزەکانی ئەمریکا بۆردوومان دەکەن.

بۆیە دیار نیە چی چاوەڕێی سودانی و کابینەکەی دەکات، بەڵام ئەوەی دیارە هاوشێوەی هەموو رووداوە سیاسییەکانی رابردوو بەرپرسانی سیاسی کورد ناتوانن دۆخەکەکان لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان یەکلابکەنەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو