جۆینی تیلیگرام بن

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دادبخرێت چی ڕوودەدات؟

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دادبخرێت چی ڕوودەدات؟

لەگەڵ پەرەسەندنی شەڕی حەماس و ئیسرائیل دەنگۆی داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەرزتر دەبێتەوە و هەنگاوەکان بۆ بەکرداری کردنی دەستیان پێ کردووە.

هەینی ڕابردوو موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر داوای لە حکوومەت کرد کار بۆ داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بکات ئەوەش بەهۆی پشتیوانی کردنی ئیسرائیل لەشەڕی حەماسدا.

باسم عەوادی, وتەبێژی حكومەتی رایگەیاند, داواكارییەكان لەبارەی داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا, رەنگە ببێتە مایەی وێرانكردنی عێراق.

داواکارییەکە لەناو شیعە وەلائییەکانەوە بەرزبووەتەوە زیاتر بۆنی تارانی لێوەدێت، بەو پێیەی ململانێکانی ئەمریکا و ئێران ئێستا گوازراونەتەوە سەر خاکی غەززە و دوور نیە بەمزوانە لە لوبنان و عێراقیش دەرنەکەون.

بەبڕوای شارەزایان هەنگاوێکی لەوشێوەیە کاریگەری یەکجار نەرێنی لەسەر حکوومەتی عێراق دروست دەکات و ئابوورییەکەی وێران دەکات.

بازاڕی دراوی عێراق بەهۆی رێکارەکانی ئەمریکا ئێستا زۆر ناجێگیرەو رۆژ لە دوای رۆژ بەهای دینار زیاتر دادەبەزێت هەنگاوێکی لەوشێوەیەش راستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەهای دینار دەبێت و بە یەکجاری دایدەڕمێنێت.

ئەوەی جێگەی سەرنجە تەواوی پارەی نەختینەیی عێراق لە بانکی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکا هەڵگیراوە و حکوومەتی عێراق بە بێ رەزامەندی ئەمریکا توانای خەرجکردنی تاکە دۆلارێکی نیە، کەچی بە دەست لە پشدانی ئێرانییەکان، وەلائییەکانی بەغدا یاری بە داهاتووی وڵاتەکەیان دەکەن.

هەرچەندە نە پەرلەمان و نە حکوومەتی عێراق توانای بڕیارێکی لەوشێوەیان نیە و ناتوانن بە کرداری ئەمریکا لە عێراق بکەنە دەرەوە، چونکە لەسەروبەندی کوژرانی قاسم سلێمانی و مەهدی موهەندیس بڕیارێکی هاوشێوە بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق درا.. بەڵام نەک هەر جێبەجێ نەکرا بەڵکو ئەمریکا ژمارەی هێزە شەڕکەرەکانی لە سەر خاکی عێراق زیاتر کرد.

ئێستا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست و پەنجە لەگەڵ جەنگێکی ماڵوێرانکەر نەرم دەکات و ئاماژەکانی بەو ئاڕاستەن کە خاکی عێراق دەبێتە شوێنی یەکلابوونەوەی، …

شیعە وەلائییەکانی عێراق لە بری خۆ لادانی وڵاتەکەیان لەو جەنگە ماڵوێرانکەرە کەچی بە ختوکەدانی ئەمریکییەکان جەنگەکە بۆ ماڵی خۆیان دەگوازنەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو