جۆینی تیلیگرام بن

لە ١٦ی ئۆکتۆبەر چی ڕوویدا؟ بۆچی پارتی و یەکێتی یەکتری بە خیانەت تۆمەتبار دەکەن؟

لە ١٦ی ئۆکتۆبەر چی ڕوویدا؟ بۆچی پارتی و یەکێتی یەکتری بە خیانەت تۆمەتبار دەکەن؟

شەش ساڵ بەسەر کارەساتی ڕادەستکردنەوەی کەرکووک و ناوچە دابڕینێراوەکان بە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق تێپەڕ دەبێت و پارتی و یەکێتیش وەک هەمیشە یەکتر بە خیانەتکار ناوزەند دەکەن.

١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ بەهۆی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بەهاوکاری سوپای پاسدارانی ئێران هێرشیان کردە سەر کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان و بە بێ ڕووبەڕووبوونەوە سەدا ٥٣ی خاکی کوردستان ڕادەستکرا.

ئەم ڕووداوە کاریگەری گەورەی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان لە عێراق و لە ناو کۆمەڵگای نێودەوڵەتیشدا دروستکرد کە کاریگەرییەکانی ‌هێشتا بەردەوامن و رۆژ لە دوای رۆژ لەسەر خەڵکی هەرێمی کوردستان دەردەکەون.

١٦ی ئۆکتۆبەر بەهۆی بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە روویدا بەڵام سەرکردە سەربازییەکانی پارتی و یەکێتی وەک هەمیشە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان تەواوی ناوچە جێناکۆکەکانیان رادەستی حەشدی شەعبی کردەوە.

لە دوای ساڵی ٢٠١٧ەوە کورد بە یەکجاری لەو ناوچانە دەرکراوە و هیچ دەسەڵاتێکی ئیداری و سەربازیی تییاندا نیە.

پارتی و یەکێتی لە میدیاکانیانەوە هێرشی توند دەکەنە سەریەکتر و یەکدی بە خیانەتکار وەسف دەکەن، بەڵام لە بنەڕەتدا بە هەردووکیانەوە کەرکووک و تەواوی ناوچەکانی دیکەیان بێ ڕووبەڕوو بوونەوە رادەست کرد.

ئەوەی جێگەی نیگەرانییە، ئەم هێزە سیاسییانە لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا نەک هەر نەیانتوانیوە کاریگەری هەڵە سیاسییەکانیان لەسەر خەڵکی کوردستان کەمبکەنەوە بەڵکو بەردەوامبوون لە ململانێی بێزراو و خۆ ساغکردنەوە بەسەر وڵاتانی دراوسێدا.

ئەگەر چی بەرپرسانی سەربازیی هەردوولا چیرۆکی جیاواز لە سەر شێوازی رادەستکردنی کەرکووک دەگێڕنەوە بەڵام هیچ لایەکیان ئامادە نەبوون دوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان بکەن و دان بە هەڵەی خۆیاندا بنێن

هەرچی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکەیە تەنیا تەماشاکاری رووداوەکانن  وبە بەیاننامەیەک باری شانی خۆیان سووک دەکەن.

بە بڕوای شارەزایان.. تا پارتی و یەکێتی لە سەر ساحەی سیاسی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتدار بن و بەو شێوازەی کە هەن کار بکەن و هێزەبچووکەکانی ئێستاش ئۆپۆزسیۆن بن، خەڵکی کوردستان نەک هەر ناگاتە کەناری ئارامی، بەڵکو ئەو دەستکەوتانەشی بەدەستی هێناون لە دەستیان دەدات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو