حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و شاندی یاوه‌ری و د. دانه‌ر مسته‌فا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووسیا، سه‌ردانی ‘كۆنسێرڤاتۆری چایكۆڤسكی’یان له مۆسكۆ كرد كه دووه‌م دێرینترین په‌یمانگه‌ی میوزیكییه له رووسیادا.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانی شاندی باڵای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رووسیا، رۆژی هەینی 13ـی تشرینی یەکەمی 2023 شانده‌كه سه‌ردانی په‌یمانگه ‘كۆنسێرڤاتۆر’ـی چایكۆڤسكییان كرد.
مارگرێتا ئیڤانۆڤنه كاراتیگینا، به‌رپرسی به‌شی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی و پێکەوەکارکردنی پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كۆنسێرڤاتۆری چایكۆڤسكی پێشوازی له شاندی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له به‌رایی دیداری پێشوازیدا، كۆنسێرڤاتۆری چایكۆڤسكی وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، رایگه‌یاند، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره شاندێكی كوردی سه‌ردانی په‌یمانگه‌كه ده‌كه‌ن و خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانه‌كه ده‌ربڕی.
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان به بایه‌خه‌وه باسی رۆڵی میوزیك و هونه‌ری له به‌یه‌كگه‌یشتنی شارستانییه‌ته‌كان و ئاشنایی گه‌لان به ژیاری یه‌كدی كرد و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی زێڕینی گه‌شه‌ی كولتووری و هونه‌ری خۆیدایه، هونه‌رێكی هه‌مه‌ڕه‌نگ و فره‌چه‌شن له هه‌رێمه‌كه بووه‌ته سیمبوڵی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و رێزگرتنی به‌ها و كولتووری جیاوازی نێوان پێكهاته جیاجیاكان.
گوتیشی: وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان وه‌ك چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته كولتووری و فه‌رهه‌نگییه‌كان كاری كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی تایبه‌ت بۆ رۆشنبیری و كولتوور و هونه‌ری سه‌رجه‌م پێكهاته نهتهوهیییهكانی وه‌ك (ئه‌رمه‌ن، كلدان سریان ئاشووری و توركمان) كراوه‌ته‌وه، تا بتوانن په‌ره به فه‌رهه‌نگ و كولتووری هونه‌ری خۆیان بده‌ن.
روونیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به كرانه‌وه‌ی زیاتری كولتووری هه‌یه به رووی جیهانی ده‌ره‌وه‌یدا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانینه به‌شداری میوزیكزانانی كورد له ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانی جیهاندا و خواستی ئەوەیان هەیە له‌گه‌ڵ كۆنسێرڤاتۆری چایكۆڤسكی له مۆسكۆ په‌یوه‌ندییه‌كانیان فراوان بن و كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی ئەوان بگوازنه‌وه ناوه‌نده زانستی و هونه‌رییه‌كانیان.
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له هه‌رێمی كوردستان جگه له كۆلیژه‌كانی هونه‌ر، له زانكۆكاندا (11) په‌یمانگه‌ی تایبه‌ت به هونه‌ر و میوزیك هه‌ن و فێرخوازان لێیان سوودمه‌ندن. گوتیشی: هیوادارن له‌م په‌یمانگه‌یه‌دا ده‌رفه‌ت بەو میوزیكزانه کوردانە بدرێت کە ده‌یانه‌وێت له بواری میوزیك بخوێنن.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان ئاماژه‌ی به ده‌وڵه‌مه‌ندی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری میوزیكی كوردی كرد و گوتی: له ناو كورددا میوزیك وه‌ك سرووتێكی ئایینی مێژووی هه‌زاران ساڵه‌ی هه‌یه، تا ئێستاش له كولتووری ئایینی یارساندا میوزیك وه‌ك به‌شێك له سرووتی پیرۆز و گه‌شه‌پێدانی رووحیه‌تی ئایینی رۆڵی هه‌یه، هه‌روه‌ها سیاچه‌مانه، لاوك، حه‌یران، به‌سته، مه‌قام، هۆره و سه‌رجه‌م هونه‌ره‌كانی خۆشخوانی و چڕین مێژووییه‌كی دێرینی هه‌زاران ساڵه‌یان له‌ناو كورددا هه‌یه و بوونه‌ته ناسنامه‌ی هونه‌ریی کورد.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان بانگهێشتی مارگرێتا ئیڤانۆڤنه كاراتیگینا، به‌رپرسی به‌شی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی و به‌یه‌كه‌وه كاركردنی پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كۆنسێرڤاتۆری چایكۆڤسكی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له نزیكه‌وه واقیعی هونه‌ر و گه‌شه‌ی كولتووری و میوزیكی كوردی ببینێت.
له به‌رامبه‌ردا كاراتیگینا، پوخته‌یه‌كی له باره‌ی مێژووی دامه‌زراندنی كۆنسێرڤاتۆری چایكۆڤسكی خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، میوزیكزانه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان به‌شێكی به‌رچاویان ده‌رچووی پهیمانگهكهیانن.
گوتیشی: له رابردوودا، له رێگه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كوردانه‌ی له ریزی شانده ئێرانییه‌كان سه‌ردانی كۆنسێرڤاتۆرهكهیان كردووه، هه‌ندێك زانیاریان له باره‌ی میوزیكی كوردی بیستووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، بڕیار درا، گرووپێكی میوزیكی كوردی به سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ند فه‌رید ئیلهامی، به مه‌به‌ستی ئاشناكردنی زیاتری گه‌لی رووسیا به میوزیكی كوردی، له ژماره‌یه‌ك گه‌وره شاری رووسیای فیدڕاڵ، كۆنسێرتی میوزیك و گۆرانی ساز بكه‌ن.
كۆنسێرڤاتۆری چایكۆڤسكی، به‌ناوبانگترین په‌یمانگه‌ی میوزیكه له ئاستی رووسیا و ناوبانگییەکی زۆی لە جیهاندا هەیە، دووه‌م دێرینترین په‌یمانگه‌یه له رووسیا، كه له 1ـی ئهیلوول 1866 به ناوی ‘كۆنسێرڤاتۆری ئیمپراتۆریای مۆسكۆ’ دامه‌زراوه، له سه‌ره‌تاوه تا 1878 چایكۆڤسكی مامۆستای تیۆری و هارمۆنی په‌یمانگه‌كه بووه، له 1940 دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوی لێنراوه ‘كۆنسێرڤاتۆری چایكۆڤسكی’.
رۆژی چوارشه‌ممه 11ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی، لەگەڵ شاندێکی وەزارەتەکەی، به سه‌ردانێك گه‌یشته مۆسكۆی رووسیا.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *