جۆینی تیلیگرام بن

بۆچی جیهان چاوی لە ئاست کوشتارگەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان داخستووە؟

بۆچی جیهان چاوی لە ئاست کوشتارگەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان داخستووە؟

ئەردۆگان داوای راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکات و ئاگرو و ئاسنیش بەسەر کوردانی رۆژئاوا دا دەبارێنێت

بۆچی جیهان چاوی لە ئاست کوشتارگەکانی تورکیا داخستووە؟

ماوەی نزیکەی دوو هەفتەیە سوپای تورکیا بە چڕی دەست بە بۆردوومانکردنی رۆژئاوای کوردستان کردووە و ژێرخانی ئابووری ئەو ناوچەی کردووەتە ئامانج، دەیان کوژراو برینداری خستوەتەوە، هەڕەشەی دەست پێ کردنی ئۆپراسیۆنی زەمینی دەکات. جیهانیش خۆی بە غەززەوە سەرقاڵ کردووە.

هەفتەیەک لەمەوبەر فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکەکان لەلایەن ئێف شانزەکانی ئەمریکاوە لەسەر ئاسمانی رۆژئاوای کوردستان و لەکاتی بۆردوومانکردنی پێگەکانی هەسەدە خرایە خوارەوە.

هەرچەندە تورکیا رەتیکردەوە خۆی بکاتە خاوەنی فڕۆکەکە بەڵام میدیای ئەمریکا ئاشکرای کرد کە فڕۆکەکە تورکی بووە و لەلایەن فڕۆکەیەکی ئێف شانزەی ئەمریکییەوە خراوەتە خوارەوە.

ئەم ڕووداوە تەنیا چەند رۆژێک پێش دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس بوو.

تورکیا بەوە ناسراوە، بە دەستێکی یاری بە سۆزی موسڵمانانی غەززەو فەلەستین دەکات بە دەستێکی دیکەشی لەگەڵ ئیسرائیل تەبایە و پەیوەندی هەوڵگری وئابووری توندوتوڵی هەیە.

پێش روودانی ئەم جەنگە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بە تایبەت ئەمریکا بە جددی دژی هێرشی تورکەکان هاتبوویە سەر خەت و فشاری لە ئەنقەرە دەکرد کە کۆتایی بەو هێرشانە بێنێت.

بەڵام ئێستا دۆخەکە پێچەوانە بووەتەوە، هەموان چاویان لەسەر غەززەیە و بۆردوومانی تورکیا چیدیکە بابەتی جێگەی سەرنجی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نین.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پەیامێکدا ئاشكرای کرد تەنیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٤٥ ناوەندی خزمەتگوزاری لەلایەن تورکەکانەوە کراونەتە ئامانج و لەناوبراون.

نەخۆشخانە، بنکەی تەندروستی، مزگەوت، وێستگەی کارەبا و دەیان سەرچاوەی ئابووری دیکەی رێبەرایەتی خۆسەر لە ناوچە جیاوازەکان بوونەتە ئامانجی فڕۆکە تورکییەکان.

ئەوەی جێگەی سەرنجە سەرۆکی تورکیا داوای راگرتنی شەڕ لە جولەکەکان دەکات و رەخنەی توند لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەگرێت بەرانبەر ئەو گەمارۆیەی ئیسرائیل لەسەر غەززەی داناوە کەچی هەر خۆی هەمان سیناریۆ بەرانبەر بە کوردانی رۆژئاوا دووبارە دەکاتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو