لە ئیسرائیل چی روو دەدات؟
حەماس چۆن جولەکەکانی شۆک کرد؟
کێ دەستکەوتەکانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل دەچنێتەوە؟
ماوەی چوار ڕۆژە شەڕی دەستە و یەخەی چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل دەستی پێ کردووە گورزی کەمەر شکێن لە ئیسرائیل دراوە.
ئەو زیانە گیانی و ماددیانەی بەر ئیسرائیل کەوتوون بێ پێشینەن و هەموانیان تووشی شۆک کردووە.
حەماس لە ئاسمان و زەوی و دەریاوە پەلاماری سوپای جولەکەکان دەدات، موسڵمانان لە سەرتاسەری دنیاوە پشتیوانی لە حەماس و فەلەستینییەکان دەکەن و دڵخۆشن بە سەرکەوتنەکانی.
ئەوەی بووەتە جێگەی پرسیاری جددی، پێچەوانەی شەڕەکانی رابردوو ئەمجار حەماس دەستپێشخەری جەنگی کردووە و گورزی کەمەرشکێنی لە ئیسرائیل وەشاندووە.
پێشبینی دەکریت نزیکەی هەزار کەس لە ریزەکانی سوپای ئیسرائیل و هاووڵاتیانی مەدەنی ئەو وڵاتە کوژرابن لەگەڵ ئەوەشدا دەیانی دیکە بێسەروشوێن و بە بارمتە گیراون.
ئیسرائیل دەستی بە بۆردوومانی چڕی ناو غەززە کردووە، کارەبا و سووتەمەنی لە شارەکە بڕیوە بە بەردەوامی فڕۆکە شەبەحەکان بە ئاسمانیدا دەسوڕێنەوە.
شەڕی ئەمجارەی حەماس بە جۆرێکە جولەکەکانی تەنگەتاو کردووە و ئەمریکا بە خێرایی هاتوەتە سەر خەت.
دەزگای ئێن بی سی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کەشتیەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی بۆ پشتیوانی لە تەلئەبیب نزیک ئاوەکانی ئەو وڵاتە کەوتووەتەوە.
هەرچی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، بە ئاشکرا پشتیوانی خۆی بۆ بزووتنەوەی حەماس نیشانداوە، بۆیە پێشبینی ئەوە دەکرێت شەڕی ئەمجارە زیاتر لە ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێت.
لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی تەواوی رووداوەکانی دیکە، هاووڵاتیان بە سەر چەند بەرەیەکدا دابەش بوون.
زۆرینەیەک پشتیوانی لە حەماس و فەڵەستینییەکان دەکەن بەوپێیەی هاوشێوەی گەلی کورد ژێردەستەن و دەچەوسێنرێنەوە،
بەشێکی بەرچاویش پشتیوانی خۆیان بۆ ئیسرائیل و سوپای جولەکە نیشانداوە.
بەڵام ئەوەی لەم نێوانەدا دەستکەوتەکانی ئەو جەنگە دەچنێتەوە ئەنقەرەیە، بەو پێیەی چاوەکان لەسەری نەماوە و بە ویستی خۆی رۆژئاوا و باشووری کوردستان بۆردوومان دەکات.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *