جۆینی تیلیگرام بن

دوای کۆنگرەی یەکێتی چی روودەدات؟

دوای کۆنگرەی یەکێتی چی روودەدات؟

ناڕازییەکانی ناو یەکێتی لاهور شێخ جەنگی کۆیان دەکاتەوە؟

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆنگرەی پێنجەمی دەست پێ کرد و بۆ یەکەمجارە دەیان سەرکردەی ئەو حیزبە بایکۆتی کۆنگرەکەیان کردووە.

گۆڕانکارییەکانی ناو یەکێتی خێرا روودەدەن و ناوەندی بڕیار لە دەستی سەرۆکی یەکێتیدا کۆ کراوەتەوە ئەوەش نیگەرانی زۆری دروستکردووە.

زۆرینەی ئەو سەرکردانەی ساڵانێک لەناو ئەو حیزبەدا دەستڕۆیشتوو بوون لە پۆستەکانیان داماڵدراون یان دوورخراونەتەوە.

بەڵام دیار نیە دوای کۆنگرەی یەکێتیی نیازی چیان هەیە.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی لەکارخراوی یەکێتی، رۆژی رابردوو پەیامێکی توندی دژی کوڕانی جەلال تاڵەبانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند تەنیا بۆ دوورخستنەوەی ئەو و دۆستەکانی کۆنگرەیان رێکخستووە.

لاهور شێخ جەنگی سوپاسی ئەو سەرکردانەی کرد کە بایکۆتی کۆنگرەکەیان کردووە کە دیارترینیان مەلا بەختیار و حاکم قادر ئەندامانی ئەنجوومەنی سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتین.

ئەم دوو سەرکردەی یەکێتی بەراورد بە ئەندامانی دیکەی ئەنجوومەنەکە زۆرترین دەرکەوتنی سیاسییان هەیە ونیازی ئەوەیان نیە خانەنشین بن

بەپێی زانیارییەکانی ٧رۆژ کە لە کەسە نزیکەکانی لاهور شێخ جەنگییەوە دەستی کەوتووە، دوای کۆنگرە کۆبوونەوەی سەرکردە ناڕازییەکان بەڕێوەدەچێت و ئەگەری بەهێز ئەوە پشتیوانی لە لاهور شێخ جەنگی بکەن یان لە پرۆژەیەکی نوێدا پێکەوە کار بکەن.

لاهور شێخ جەنگی رۆژی رابردوو بە فەرمی رایگەیاند لیستی جیای بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت و لە دەرەوەی یەکێتی درێژە بە کاری سیاسی دەدات.

لاهور شێخ جەنگی و مەلابەختیار لە پەیامە ڤیدیۆییەکانیاندا ناوی یەکدیان هێنا کە ئاماژە بوو بە جۆرێک لە رێککەوتنی سەرەتایی لەسەر کاری هاوبەشیان.

پێشبینی دەکرێت، بەمزوانە زۆنی سەوز بە گشتی و سلێمانی بە تایبەتی رووبەڕووی ململانێی توندی کوڕانی تاڵەبانی و سەرکردە ناڕازییەکانی یەکێتی بێتەوە و دیار نیە ئەنجامەکەی بە کوێ دەگات.

هەرچی وڵاتانی ناوچەکەیە بە تایبەت ئێران، پشتیوانی لە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەکات و ئەمڕۆ بە شآندێکی باڵا بەشدارییان لە کۆنگرەی یەکێتی کرد.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو