جۆینی تیلیگرام بن

گرووپە شیعەکان فشار لە سودانی دەکەن تا بەرانبەر هەرێم توندتر بێت

گرووپە شیعەکان فشار لە سودانی دەکەن تا بەرانبەر هەرێم توندتر بێت

میدیایەکی عەرەبی ئاشکرای دەکات گرووپە شیعە دەسەڵاتدارەکانی بەغدا فشارێکی گەورەیان لەسەر سودانی دروستکردووە تا لە پرسی بودجەدا بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان توندتر بێت.

رۆژنامەی عەرەبی جەدید لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە،  سودانی لە ژێر فشارێكی گەورەی هێزە شیعەكاندایە بۆ ئەوەی لەبودجەدا توندبێت لەگەڵ هەولێر    .

بەرپرسێكی باڵای شیعەکان بە رۆژنامەکەی وتووە بەغداد یەك دۆلاری لە نەوتی كوردستان وەرنەگرتووە لەگەڵ ئەوەشدا باوەڕی بەو ژمارە زۆرەی فەرمانبەر نیە هەرێم پێشكەشی كردووە.

رۆژنامەکە لە زاری ئەو بەرپرسەی شیعەکانەوە نووسیویەتی كۆبونەوەكەی ئیئتیلافی ئیدارەی دەوڵەت, كە ئێوارەی شەممەی رابردوو بە ئامادەبوونی سەرۆك كۆماری عێراق بەڕێوەچووە, شكستیهێناوە سەبارەت بە گەیشتن بە جۆرێك لە سازان لەبارەی قەیرانە نوێكانی كەركوك و دۆسیەی بودجە.

ئەمە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەشێک لە میدیاکان باسی لەوەکرد لە پڕۆژەیاسای بودجەدا باسی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکراوە.

هەروەها وتی ناتوانێت لەدەرەوەی یاسای بودجە هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێم ڕەوانە بکات.

 

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو