ماڵپه‌ڕی میدڵ ئیست ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه، توركیا سكاڵای یاسایی له دژی عێراق له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌مریكا تۆمار كردوه سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و داوای بڕی 950 ملیۆن دۆلار قه‌ره‌بو له به‌غدا ده‌كات، به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت بڕیاره‌كه‌ی دادگای ناوبژیوانی پاریس له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌نقه‌ره بو نه‌ك به‌غدا.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی میدڵ ئیست كه بنكه‌كه‌ی له له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیایه، توركیا لەدادگای ناوچەی كۆڵۆمبیا لە ئەمریكا سكاڵای تۆماركردوە و نه‌ك هه‌ر ڕه‌تیده‌كاته‌وه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بدات به عێراق، به‌ڵكو جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه عێراق بڕی 956 ملیۆن دۆلاری پێبدات، چونكه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه عێراق ده‌بێت بیدات زۆرتره له‌وه‌ی كه ده‌بێت ئه‌نقه‌ره بیدات به به‌غدا.
ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی رابردو عێراق قه‌رزه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه و به‌وه‌ش ئه‌و قه‌رزانه سودیان چوه‌ته‌سه‌ر
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، توركیا له ده‌یه‌وێت ئه‌و ڕێژه‌ی سوده‌ی دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس بۆ ئه‌و قه‌ره‌بوه حیساب بكات كه هه‌ریه‌كێك له‌و دو وڵاته ده‌بێت بیده‌ن به ئه‌وی دیكه و به‌وه‌ش قازانجێكی زۆر ده‌كات و بۆئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی هه‌یه كه ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی رابردو عێراق قه‌رزه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه و به‌وه‌ش ئه‌و قه‌رزانه سودیان چوه‌ته‌سه‌ر.
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه عێراق ده‌بێت بیدات به توركیا بڕه‌كه‌ی 3.5 ملیار دۆلاره، ئه‌و پاره‌یه‌شی توركیا وه‌كو سوی قه‌رزه‌كه بیدات به عێراق 2.6 ملیار دۆلاره
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه پارێزه‌رانی توركیا ده‌ڵێن، له‌گه‌ڵ حیسابكردنی ڕێژه‌ی سود كه له‌لایه‌ن دادگای ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی له پاریس بۆ ئه‌و قه‌ره‌بوه دیاریكراوه كه هه‌ریه‌ك له‌و دو وڵاته ده‌بێت بیده‌ن به‌وی دیكه، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه عێراق ده‌بێت بیدات به توركیا بڕه‌كه‌ی 3.5 ملیار دۆلاره، ئه‌و پاره‌یه‌شی توركیا وه‌كو سوی قه‌رزه‌كه بیدات به عێراق 2.6 ملیار دۆلاره.
توركیا دژایه‌تی داوای عێراق ناكات بۆ چونه ژوره‌وه‌ی فه‌رمانی پشتڕاستكردنه‌وه و دانپێدانان
پارێزه‌رانی توركیا، عێراقیان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی دادگای ئه‌مریكا وه‌ك مه‌كۆیه‌ك بۆ هه‌ڵمه‌تی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان دژی ئه‌نقه‌ره به‌كارده‌هێنێت، له پێشنیازه‌كانیشیاندا هاتوه، “له‌كاتێكدا ئه‌م ئامانجه نادروسته، به‌ڵام توركیا دژایه‌تی داوای عێراق ناكات بۆ چونه ژوره‌وه‌ی فه‌رمانی پشتڕاستكردنه‌وه و دانپێدانان و جێبه‌جێكردنی بڕیاری ناوبژیوانی، دادگا ده‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندی توركیا بڕیار بدات نه‌ك عێراق”.
توركیا ڕۆیشتنی نه‌وتی له بۆرییه‌كه‌دا ڕاگرت، كه ده‌كاته نزیكه‌ی له‌سه‌دا 0.5%ی دابینكردنی نه‌وتی جیهانی
دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان، توركیا ڕۆیشتنی نه‌وتی له بۆرییه‌كه‌دا ڕاگرت، كه ده‌كاته نزیكه‌ی له‌سه‌دا 0.5%ی دابینكردنی نه‌وتی جیهانی، بۆئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی به پێویستی چاككردنه‌وه بۆریه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كرد كه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ توركیای گرته‌وه.
سه‌رچاوه توركیا و ڕۆژئاواییه‌كان، بڕیاره سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق به سه‌ركه‌وتنێكی كون وه‌سف ده‌كه‌ن، چونكه ناوبژیوانییه‌كه زۆربه‌ی داواكارییه‌كانی به‌غدای ڕه‌تكردبوه‌وه و كه‌متر له 7%ی ئه‌و زیانانه‌ی كه داوای ده‌كرد، پێیدابو، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی داواكارییه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌كانی توركیای پێبه‌خشی و 40% داواكارییه‌كه‌ی پێبه‌خشیبو كه داوای ده‌كرد.
توركیا ده‌یه‌وێت به‌غدا دۆسیه‌ی دوه‌می دادگای نێوده‌وڵه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به ماوه‌ی دوای ساڵی 2018 بكشێنێته‌وه، زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش بدۆزێته‌وه بۆئه‌و مه‌به‌سته.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *