جۆینی تیلیگرام بن

موو خواردن چیە و چ نەخۆشیێکە؟

موو خواردن چیە و چ نەخۆشیێکە؟

هانا چۆمانی

نەخۆشی دەروونی (ڕاپونزێل سیندرۆم ، Rapunzel Syndrome’ ) یان پێی دەگوترێت نەخۆشی ( تریکۆفاژیا Trichophagia) جۆرێکی نەخۆشی دەروونیە و توشبوو وەک ترس و نائارامی چێژ لەبینی خواردنی موی خۆی دەبینێت

نەخۆشی ڕاپونزیل، حاڵەتێکی دەروونی دەگمەنە لە جیهان کەسی توشبوو بۆماوەیەکی درێژ قژ یا موی خۆی دەخوات، زۆر جاریش دەبێتە هۆکاری مردن بەهۆی درەنگ زانین، چونکە نیشانەکانی دەرناکەون تا کاتی نزیکبوونەوە لە مردن.

نەخۆشیەکە زۆر دەگمەنە و تەنها ( 0.5%–2.0%) لەجیهاندا توشی ئەو نەخۆشیە دەبن و دواین حاڵەت لە ساڵی ۲٠۲٠ بووە لە بەرازیل و ئەوەی کوردستانیش حاڵەتێکی نوێیە لەجیهان وهەرێم

ساڵی ۲٠۱۷ خوێندکارێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە بەریتانیا دوای خواردنی قژی بۆ ماوەی نزیکەی ٦ ساڵ دواجار گیانی لەدەستدا.

ئەو خوێندکارەی بەریتانیا، دوای مردنی پشکنین بۆ هۆکاری مردنی کرا، لە کۆتاییدا دەرکەوت تۆپێکی قژ لەناو گەدەیدا دروستببوو.

توشبووی نەخۆشیەکە بەردەوام نیشانەیەکی هەیە ئەویش ئەوەیە، بەهۆی تتێکچوونی هاوسەنگی دەرونی بیر لە ڕاکێشانی قژی دەکاتەوە و دەیخوات، بەبێ ئاگاداری خۆی کە بە تریکۆتیلۆمانیا ناسراوە.

دکتۆر کاترین فیلیپس، مامۆستای پزیشکی دەروونی و ڕەفتاری مرۆڤ لە قوتابخانەی پزیشکی وارن ئەلپێرت لە زانکۆی براون کە هاوکات کلینکی دەروونی تایبەتی هەیە لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا، دەڵێت، ئەم حاڵەتە بە شێوەیەکی سەرەکی تووشی کچانی سەروو تەمەنی ۱٠ ساڵ دەبێت و کوڕان ناگرێتەوە.

وە نزیکەی لەسەدا ١٠ بۆ ٢٠ی ئەو کەسانە لە کۆتاییدا قژیان دەخۆن، حاڵەتێک کە بە تریکۆفاژیا ناسراوە گیان لەدەست دەدەن.

هەروەها، دکتۆر ڕونجون میسرا، پسپۆڕی پزیشکی ناوەکی لە ئۆکلاندی ویلایەتی کالیفۆرنیا دەڵێت:” بەهیچ جۆرە دەرمان و چارەسەرێک”مو یان قژ ” لەناو ناچێت تەنها چارەسەر نەشتەر گەرییە ئەگەرنا کەسەکە دەمرێت،چونکە موو بەهێزە هیچ دەرمانێک ناتوانێت لەناوی ببات.

هەروەها باس لەوە دەکات، کاتێک سەیری تەرمی مۆمیایی میسریەکان و فیرعەونەکان دەکەین، زۆربەیان قژیان وەک خۆیەتی، چونکە لەناو ناچێت

بۆیەکاتێ مو دەچێتە ناو گەندە و ڕیخۆڵەکان، هیچ ماددەیەکی جەستە توانای شیکردنەوە و لەناوبردنی قژی نیە، ئەو غازانەی لەلایەن گەدەوە دەرێژرێن بۆ شیکردنەوەی خواردن لاوازترن لە قژ ، بۆیە بەتێپەڕبوونی کات، گەورەتر دەبێت و دەبێتە هۆی گیرانی گەدە و ریخۆڵە.

لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن، هۆکار ی نەخۆشیەکە ترسە لەماوەی منداڵی و یان مەرقێکی منداڵیە کە نەهاتۆتەدی و لەبیری نەکردوە

سەرچاوە
ماڵپەری هێڵث لاین

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو