هونه‌مه‌رند سه‌ردار خه‌لیل، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی دیدار بۆ فیلمی كوردی و سه‌رپه‌رشتیاری نووسینگه‌ی باشووری كوردستان، ڕایگه‌یاند: ”له ڕۆژانی 17 و 19ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، دیداری فیلمی كوردی له شاری بێرمینگهام له به‌ریتانیا به‌ڕێوه ده‌چێت، دیداره‌كه له‌سه‌ر ئاستی بەشداریی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، به چه‌ندین فیلمی درێژ و كورته‌فیلمی درامی (چیرۆك) به‌شداری ده‌كات.“
وتیشی: ”فیلمسازان له هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ی كوردستان، فیلمه‌كانیان ناردووه، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به‌شداریی پێده‌كه‌ن، هی دوای ساڵی (2020)ن، تاكه مه‌رج بۆ كورته‌فیلمه‌كانیش ئه‌وه‌یه، نابێت له (25) خوله‌ك زیاتر بێت.“
ئەو ئه‌ندامەی ئه‌نجوومه‌نی دیدار بۆ فیلمی كوردی جەختیشی كردەوە: ”به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون لە دیدارەكە، فیلمسازان بانگێشت كراون، نامه‌شمان بۆ فیلمسازی هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی باشووری كوردستانیش ناردووە.“
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا هونه‌رمه‌ند سه‌ردار خه‌لیل، گوتی: ”ئه‌وه‌ی گرنگه ئاماژه‌ی پێ بده‌م ئه‌وه‌یه، فیلمه‌كانی دیدار له‌سه‌ر یه‌كێ له به‌ناوبانگترین سینه‌ماكانی شاری بێرمینگهام پیشان ده‌درێن.“
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *