تابلۆكانی ژنانی ڕۆژئاوایی كوردستان لەپێشانگایەكدا خرایەڕوو، كەگوزارشتبون لەخەمو كۆڤان و بەرخۆدانی ژنانی كورد لە كوردستانی گەورەدا.
ئەمڕۆ لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیریی و هونەریی هەڵەبجە، بەهاوبەشی سەنتەری لوڕ پێشانگایەكی شێوەكاری بۆ ١٣ ژنی هونەرمەندیی شێوەكاریی ڕۆژئاوایی كوردستان لەژێر ناوی ژان و ژیانی ڕۆژئاڤا كرایەوە.
یارا حەسوو بەشدار لەپێشانگاكە وتی: من لەقامیشلۆ دەژیم، هەستم زۆر خۆشە ئەمڕۆ وەك ژنێكی ڕۆژئاوایی كوردستان، هاتومەتە هەڵەبجەو بەشداریم لەم پێشانگایەدا كردوە، هەڵەبجە جێگەیەكی پڕ بەرخۆدان و قوربانییە، گەلێك خۆشە پێشانگاكە، بەدوو تابلۆ بەشداریم لەپێشانگاكەدا كردوە.
شیرین عەفرین یەكێكی دیكەیە لەبەشداربوانی پێشانگاكە بۆ ڕۆژنیوز وتی: من لەعەفرینەوە هاتومەتە هەڵەبجە، هونەرمەندی شێوەكارم بەشەش تابلۆ بەشداریم لەم پێشانگایەدا كردوە، تابلۆكان زیاتر باسی ژیانی خەڵكی عەفرین دەكات كەتێیدا نیشتەجێم، باژێڕێ عەفرین كورد و عەرەب موسڵمان و بون هەمووی پێكەوە دەژین، هیچ جیاوازییەك نیە لەنێوانمان، تابلۆكان ڕەنگدانەوەی ئەو پێكەوە ژیانەیە، دڵخۆشم ئەمڕۆ هاتومەتە هەڵەبجەو بەشداریم لەم پێشانگایەدا كردوە.
پێشانگاكە تەنها بۆ ماوەیی یەك ڕۆژ بەردەوامی هەیە، ژمارەیەكی زۆر میوان بەشدارییان تێداكرد، بەگرنگیەوە لەپێشانگاكەیان دەڕوانی، بەلێك نزیكبوونەوەیی توانا هونەرییەكانی ڕۆژئاواو باشوریان دەزانی.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *