جۆینی تیلیگرام بن

مەراسیمی ساڵانەی خەڵاتی زێڕینی بلە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو

مەراسیمی ساڵانەی خەڵاتی زێڕینی بلە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو

ساڵانە لە شاری سلێمانی، مەراسیمی خەڵاتی زێڕینی (بلە) بە ناوی ئیبراهیم ئەحمەدەوە دەدرێت بە چەندین کەسایەتی، لە بوارە جیاوازەکانی نوسین و سیاسەت و خەبات و هونەر و هەروەها ئەو کەسایەتیانەی لە مێژوودا خزمەتیان بە دۆزی ڕەوای گەلی کورد کردووە لە نەتەوە جیاوازەکان.

ئێوارەی رۆژی شەممە لە هۆڵی تەلاری هونەر، لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی کوردستانیانی هەرچواربەشی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق، دکتۆر لەتیف ڕەشید و خانمی یەکەمی عێراق، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، هەروەها بەشێک لە نوسەران و ڕۆشنیران، ئامادەی مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی زێڕینی بلە بوون.

سەرەتای مەراسیمەکە بە هەردوو موزیکی سرودی نیشتیمانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد و خولەکێک بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان، بە پێوە وەستان، پاشان بەڵگە فیلمێک لە بارەی ژیان و تێکۆشان و نوسینەکانی ئیبراهیم ئەحمەد نیشان ئامادەبووان درا.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کچی بە ناوی بنەماڵەی ئیبراهیم ئەحمەدەوە وتارێکی پێشکەش ئامادەبوون کرد وتی: هیوادارین بتوانین ئەمڕۆ ئاوڕێک لەو تێکۆشەرانە بدەینەوە کە خزمەتی کورد و کوردستانیان کردووە، دەبێت بەوپەڕی ڕێز و وەفاوە کار لە سەر فەرهەنگ و کلتوور بگرین، وەکوو مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد دەڵێت، گەلان هەموو برای منن، هەر زۆرداران دوژمنن، هەمیشە مامۆستا لە چوارچێوەی مرۆڤایەتی و مافەکان، گفتوگۆی لە گەڵ گەلانی دیکە کردووە، لە سلێمانی لە دایک بووە، بەڵام سنورە دەستکردەکانی بڕی و لە هەر چواربەشی کوردستان تێکۆشانی کرد، سەرچاوەی خەمەکانی مامۆستا ئیبراهیم و کورد نا تەباییە، کە مامۆستا ئیبراهیم هەمیشە لەو پێناوەدا تێکۆشانی دەکرد ناتەبایی نێوان کوردان نەهێڵێت، دەبێت هەوڵی تەواو بدەین بۆ پاراستنی شوێنەوارە نیشتیمانیەکان بدەین، کە خەریکە لە پێناو بینای بازرگانی کۆتاییان پێدێت، دەبێت هەموومان هۆشیاربین ڕێگە نەدەین کلتورمان بشێوێت.

لە چوارچێوەی مەراسیمەکەدا دابەشکردنی خەڵاتەکان دەستی پێکرد، خەڵاتی یەکەم بەخشرایە دایکێکی کورد بە ناوی نێرگز کە لە شاڵاوی لە ئەنفالدا، ڕزگاریبووە، وەکوو لە بەڵگە فیلمێکدا بەشێک لە ژیانی خرایە ڕوو: دەڵێت لەو کاتەدا منداڵم بووە، بە بەرد ناوکی خۆم بڕیوە، دایکە نێرگز لە دایک بووی ساڵی ١٩٥٥، یەکێکە لەو ژنانەی بە هێمای خۆڕاگری دەناسرێتەوە.

خەڵاتی دووەم بەخشرایە مامۆستا محەمەد عەلی قەرەداغی، نوسەر و مامۆستای ئاینی، زیاتر لە 45 پەرتووکی نوسیوە، لە سەر هەڵوێستەکانی نەتەوایەتیەکانی زیندانی کراوە لە سەردەمی بەعسدا.

خەڵاتی سێیەم ئاکۆ جەلیلیان نوسەرێکی گەنجێکی کەلهووڕە، لە هەرچواربەشی کوردستان گەڕاوە بۆ دروستکردنی ئەرشیفێکی فەرهەنگی کوردی یەکێک لەوانە فەرهەنگی باشوورە کە زیاتر لە 45 هەزار وشەیە.

خەڵاتی چوارەم، کوردێکی شەنگالی، حاکم عوسمان قاسم یەکەم دادوەری ئێزیدی بووە، توانیوێتی بەڵگەی تاوانەکانی داعش ئەرشیف بکات و ڕادەستی ڕێکخراوە جیهانیەکانی بکات، هاوکات دامەزرێنەری ڕێکخراوی خێرخوازی بووە بۆ ئاوارە ئێزیدیەکان.

خەڵاتی پێنجەم نوسەر بوار نورەدین، کە زۆترین بیۆگرافیای پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کردووە، دوا بەرهەمی پڕۆژەی کۆ بەرهەمی ئیبراهیم ئەحمەدە.

خەڵاتی شەشەم بەخشرایە ژنێکی سکۆتلەندی بە ناوی مۆرین، لە ساڵی 1943 لەدایک بووە، ساڵانێکی زۆرە لە باشووری کوردستان لە منداڵپارێزی کوردستان، خزمەتی بە منداڵانی نەخۆش دەکات و لە وڵاتانی دەرەوە هاوکاری بۆ منداڵانی نەخۆش و بێ باوک کۆ دەکاتەوە باشووری کوردستان

خەڵاتی حەوتەم درا بە نوسەرێکی کوردێکی فەیلی بە ناوی ئیسماعیل قەمەندەری، بە زمانەکانی فەڕەنسی نوسیوێتی لە بارەی فەرهەنگی کوردیەوە و بەرهەمەکانی بۆ زۆربەی زمانەکانی دیکە، وەرگێڕانی بۆ کراوە بە تایبەت لە بارەی کوردانی فەیلیەوە.

خەڵاتی هەشتەم درا بە ژنە سیاسی و تێکۆشەر ئانکڵۆید، کە لە پرسە گرنگ و چارەنوسازەکاندا هاوشانی کوردبووە، بە هۆی وەستانەوە لە بەرامبەر لەشکرکێشیەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان و هەڵوێستەکانیەوە چەندین جار لە سەر کارەکەی لابراوە

خەڵاتی نۆیەم بەخشرایە نوسەری تورک و دۆستی کورد، جەنگیز چاندار، بە هۆی ئامادەنەبونی چاندارەوە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق، بەخشیە نۆرتەن چەلەبی بە نوێنەرایەتی جەنگیز چاندار

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو